شیکارێک بۆ فەلسەفەی سیاسی تۆماس هۆبز
DOI:
https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n1y2023.pp946-953الكلمات المفتاحية:
هۆبز، لیڤیاتان، فەلسەفەی سیاسی، ئاشتەوایی، تۆتالیتاریالملخص
پوختە:
تۆماس هۆبز لەنێو کێشەمەکێشی سیاسی، شەری ناوخۆ، شێواوی کۆمەڵایەتی ژیاوە؛ وەها بارودۆخێک کاریگەری هەبووە لەسەر تێڕامانە سیاسییەکانی. بۆ تێگەیشتن لە ناوەرۆکی فەلسەفەی سیاسی ئەو، سەرەڕای لەبەرچاوگرتنی سەردەمی ژیانی، پێویستە تێڕوانینی ئەو دەربارەی سروشت و ناخی مرۆییش فەرامۆش نەکرێت. لەراستیدا ئەم دوو لایەنە کلیلی تێگەیشتنن لە مەبەست و ئامانجی ئەو لە پێکهێنانی دەوڵەتێکی تۆتالیتا‌ر. هۆبز هه‌وڵده‌دات بیرۆكه‌كانى سه‌باره‌ت به فه‌لسه‌فه‌ى سیاسى له گریمانه‌یه‌كى هزرى، كه "دۆخى سروشتییه"ده‌ست پێبكات و ورده ورده بچێته ناو كڕۆكى ئه‌و مه‌به‌سته‌ى ده‌یویست پێى بگات، كه ئه‌ویش "ده‌وڵه‌ته". ده‌وڵه‌تێكى به‌هێز و تۆكمه، كه كه‌سێك فه‌رمانڕه‌وایى بكات و جڵه‌وى به‌ده‌سته‌وه بێت، بەڵام دەوڵەتێک لەسەر بنەمای رێککەوتن و پەیمانێکی کۆمەلایەتی، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و داخوازییه‌كانى هاولاتیان به‌دى بهێنێت. بە مەبەستی شیکارکردنی فه‌لسه‌فه‌ى سیاسى ئه‌م كه‌ڵه فه‌یله‌سوفه، میتۆدى شیكارى گیراوەتەبەر، هەوڵدراوە ئه‌و هۆكارانه شیبکرێتەوە، کە بوونه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى هۆبز بوونى ده‌وڵه‌ت به پێویسته‌كى و ناچارى بزانێت. چۆن به‌ڵگه‌ى ئه‌قلانى ده‌هێنێته‌وه بۆ ڕه‌وایه‌تى به‌خشین به سیسته‌مى پاشایه‌تى ڕه‌ها؟ ماف و ئه‌ركى هاووڵاتى چۆن ده‌ست نیشان ده‌كات؟ ئەرک و مافه‌كانى فه‌رمانڕه‌وا چین؟ و بنه‌ماكانى ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر چى داده‌مزرێنێت؟. هه‌وڵ دراوە له چوارچێوه‌ى فه‌لسه‌فه‌ى سیاسى هۆبزدا به تایبه‌ت له تێروانینه‌كانى له كتێبى " لیڤیاتان" به‌هۆى شیكردنه‌وه‌ى ده‌قه‌كانى و به‌سوود وه‌رگرتن له‌و شیكارانه‌ى بۆیكراون وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بدرێتەوە.
التنزيلات
المراجع
I. 6. REFERENCES
Hampsher-monk, I. (1992). A History of modern political thought (Major political thinkers from Hobbes to Marx. Oxford: oxford university press.
Macpherson, C. (1962). The plotical Theory of possessive individualism (Hobbes to Lock). london.
Rogers, G. A. (1988). Hobbes and royal society. Oxford: oxford university press.
بدوی, د. ع. (٢٠٠٧). موسوعة الفلسفه. ق‌م: ذوی قربی.
برگمن, گ. (١٣٩٠). كتاب كوچك فلسفه (١٠Ed., &)، ( ك. قبادیان، ترجمه) تهران: چاپ و صحافی کهنمویی.
پولادی, د. ( ٢٠٠٥). مێژووی هزری سیاسی له‌رۆژئاو (ئ. وه‌له‌دبە‌گی، وەرگێر)، هه‌ولێر: چاپخانەی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
پولادی, د. (٢٠٠٦). لە دەوڵەتی دەسەڵاتەوە تا دەوڵەتی ئەقڵ. (س. ج. زه‌ندى، وەرگێر). هەولێر: دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی.
عالم, د. (١٣٨٧). بنیادهاى علم سیاست (١٨: ed)، تهران: نشر نی.
عزیز, د. (٢٠١٢). فەلسەفەی نوێ لە ئەوروپا. هەولێر: دەزگای ئاوێر.
کاپلستون, ف. (١٣٨٢). تاریخ فلسفه. (ا. ج. مجتبوی, ترجمه) تهران: شركت علمى و فرهنگى سروش (انتشارات صدا و سیما).
لیدمان, س. ئ. (٢٠٠٩). رێگوزه‌رى بیرى سیاسى. (ئ. شه‌فیق،وەرگێر)، سولەیمانی: نییە.
ماگی, ب. (١٣٨٨). داستان فلسفه. (م. ص. علامه، ترجمه). تهران: کتاب امه.
مکفرسون, س. ب. (١٣٨٧). مقدمه و ویرایش لویاتان. (ح. بشیریه, ترجمه) تهران: نشر نی.
میسنر, م. (١٣٨٥). فلسفه هابز. (خ. دیهمی، ترجمه) تهران: طرح ن‌و.
نظری, ع. ا. (١٣٨٤) مفهوم قدرت در اندیشه سیاسی هابز. مجله دانشکده حقوق و علوم سیاسی, ٦٩, ٢٦٣.
هابز, ت. (١٣٨٧) لویاتان (٥: ed) س. ب. مکفرسون, Ed., & (ح. بشیریه، ترجمه) تهران: نشر نی.
واربرتون, ن. (١٣٩١). اثار کلاسیک فلسفه (٥: ed ) (م. علیا، ترجمه)، تهران: انتشارات ققنوس.