ماکس ڤێبەر و شیکردنەوەی چەمکی کۆمەڵگا

المؤلفون

  • عابد زکری
  • پ.ی.د.مراد حکیم محمد Department of Sociology / College of Arts / Salahaddin University - Erbil
  • پ.ی.د.شهلاء ولی جبار Department of Sociology / College of Arts / Salahaddin University - Erbil

DOI:

https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n2y2023.pp617-625

الكلمات المفتاحية:

Society, Social Action, Religion.

الملخص

ماکس ڤێبەر یەکێکە لە کۆمەڵناسە کلاسیکە گرنگەکان، کە لە بەرەوپێش بردنى  کۆمەڵناسی و هزرى ئەخلاقى و سیاسی هاوچەرخیشدا ڕۆڵێکى تایبەتى هەیە. ڤێبەر وەک مارکس رەخنە لە سستمى سەرمایەدارى مۆدیرن دەگرێت، بەڵام ڤێبەر گۆڕانى قۆناغ بە قۆناغ و پلە بە پلەى کۆمەڵگا، لە گۆڕانى رادیکاڵ و شۆرەشگێڕانە بە باشتر دەزانێت، بەوەش دەکەوێتە ئاراستەی بەرامبەر مارکس. ڤێبەر شێوازى دابەشبوونى هێز و دەسەڵات لە کۆمەڵگادا، بە بنەمای ناکوکى کۆمەڵایەتى دەزانێت. لەو باوەڕەدایە هەموو کۆمەڵگایەک بە سێ قۆناغى یەک لە دواى یەکدا تێپەر دەبێت، ئەوانیش: کاریزمایی، نەریتى و ئەقڵانی. مێژووی هەموو کۆمەڵگایەکان بەپێویست دەبێت ئەو قۆناغە تایبەتانەی بڕیبێت تاکو بتوانێت جەوهەر و روحی تاکانەی مێژوویی هەر کۆمەڵگایەک وەک ناسنامەی مێژوویی پیشانبدات. لەم توێژینەوەیەدا تیشک خراوەتە سەر باسەکانی کردەی کۆمەڵایەتی، ئایین، دەسەڵات و چینە کۆمەڵایەتییەکان لە روانگەی ماکس ڤێبەرەوە. لە ئەنجامەکانی توێژینەوەکە: ڤێبەر جەختی کردۆتە سەر تاک، بۆیە ڕەفتاری تاکەکەسی وەک یەکەیەکى بنەڕەتى لە بەرچاو دەگرێت، ئەو پێیوایە سێ کردەى نەریتى و سۆزداری و بەهایی لە جیهانى ئەمڕۆدا بەرەو لای کردەى ئەقڵانى هەنگاو دەنێن. ڤێبەر ئایین بە هیوایەک دەزانێت بۆ چارەسەرى کێشەکان و وەڵامێکى مانادارە بۆ جیهانێکى بێ مانا. سەبارەت بە هێز و دەسەڵات ڤێبەر پێی وایە بنەمای هێز و دەسەڵات جیا لە بابەتەکانى ئابوورى ڕەگوڕیشەیەکى قوڵی دیكەی هەیە کە خۆی لە دەسەڵاتى (کاریزمایی و نەرێتی و ئەقڵانی) دا دەبینێتەوە. سەبارەت بە چینە کۆمەڵایەتییەکان و ململانێكانیان، ڤێبەر بنەمای چینی کۆمەڵایەتی لە یەک هۆکاردا (ئابووری) کورت ناکاتەوە، هەروەها ململانێی چینایەتى لە نێوان  نەوەکانى یەک چیندا  بۆ گەیشتن بە دەسەڵات روودەدات.

کلیلە وشەکان:  کۆمەڵگا، کردەی کۆمەڵایەتی، ئایین، چینی کۆمەڵایەتی، دەسەڵآت..

 

التنزيلات

بيانات التنزيل غير متوفرة بعد.

المراجع

لیستی سەرچاوەکان

آلن، كايرن (٢٠١٣) ماكس وبر درآمدی انتقادی، ترجمە ابوالفضل ذوالفقاری. تهران: دانشگاه شاهد

ئەلحەسەن، ئیحسان محەمەد (٢٠١٨) رابەرانی هزری کۆمەڵایەتی لێکۆڵینەوەیەکی شرۆڤەکارییە لە هزری کۆمەڵایەتی. وەرگێڕانی دانا مەلا حەسەن. سلێمانی: ناوەندی ئەندێشە

ئەنتونى گیدنز (٢٠١٦) سەرمایەدارى و تیورى کۆمەڵایەتى هاوچەرخ. وەرگێڕانی ئارام ئەمین شوانى. هەولێر: چاپخانەى روژهەڵات

تامین، ملوین (٢٠٠٦) جامعە شناسی طبقە. ترجمە د. عبدالحسین نیک گهر. تهران: نشر تویتا

تنهايی، حسين ابوالحسن (٢٠٠٨) درآمدي بر مكاتب و نظريه‌های جامعه‌شناسی. تهران: نشر مرندیز و نشر بهمن برنا

جمشیدیها، غلامرضا (٢٠٠٨) پیدایش نطریە های جامعە شناسی. چاپ سوم. تهران: انشارات دانشگاە تهران

دیلانى، تیم (٢٠٠٦) تئـیورییە کلاسیەکانى کۆمەڵناسی. وەرگێڕانی خالید شێخى سەقز: چاپخانەى بیریار

ریترز، جرج (٢٠١٥) نظریەهای جامعە شناسی معاصر و ریشەهای کلاسیک ان. ترجمە، خلیل میرزایی و علی بقایى سرابی. چاپ دوم. تهران: چاپخانە قدیانى

زکریا، خضر(١٩٩٨)، النظریات السوسیولوجیة، سوریا؛ الاهالي للطباعة و النشر.

شیخاوەندى، داور (٢٠٠٤) جامعه‌شناسی تجدد ماکس وبر جادوزدایی از جهان. تهران: نشر قطرە

عەلیزادە، خالد (٢٠١٦) کۆمەڵناسی ئایین. سەقز: ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی گوتار

غولامى، ئەحمەد (٢٠١٧) تیۆرەکانى کۆمەڵناسی ئایین. سنە: چاپخانەى مانگ

فروند، ژولین (٢٠٠٤) ماکس وبر و جامعە شناسی. ترجمە عبدالحسین نیک گهر، تهران: نشر تویتا

فیبر، ماکس (٢٠١٠) المفاهیم الاساسیة في علم الاجتماع. ترجمة: صلاح هلال. القاهرة: المرکز القومي للترجمة.

فیبر، ماکس (٢٠١٥)، مقالات في سوسیولوجیا الدین-الثقافة البروتستانتیة-، ترجمة: منیر الفندري، بیروت: المنظمة العربیة للترجمة، مرکز دراسات الوحدة العربیة.

کرایب، یان (٢٠١٦) نظریە اجتماعى کلاسیک. ترجمە شهناز مسمی پرست. تهران: نشر آگە

کیڤیستۆ، پیتەر (٢٠١٧) هزرە سەرەکیەکانى کۆمەڵناسی. وەرگیرانى هەورامان فەریق. سلیمانی: چاپخانەى حەمدى

گیدنز، انتونى (٢٠١٢) جامعە شناسی. ترجمە حسن چاوشیان. چاپ سوم. تهران: نشر نی

گین، نکیلاس (٢٠١٠) ماکس وبر و نظریە پست مدرن. ترجمە محمد مقدس. تهران: نشر نهادگرا

لابورت، فلیب، تولرا، وجان بیار فارنیە (٢٠٠٤) اثنولوجیا، ترجمە مصباح الصمد، بیروت: مجد المؤسسة الجامعیة الدراسات والنشر والتوزیع.

کوزر، لوئیس (١٩٩٨) زندگى و اندیشە بزرگان جامعە شناسی. ترجمە محسن ثلاثی. چاپ هفتم. تهران: انتشارات علمى

آشتیانی، منوچهر (٢٠١٤) ماکس وبر و جامعه شناسی شناخت. تهران: نشر قطره

وبر، ماکس (٢٠١٣) دین قدرت جامعه. ترجمە احمد تدین. تهران: شرکت نشر کتاب هرمس

Ritzer, G. and Stepnisky, J., 2017. Sociological theory. Sage publications.

Ritzer, G. and Stepnisky, J., 2020. Classical sociological theory. Sage Publications.

التنزيلات

منشور

2023-11-20

كيفية الاقتباس

عابد زکری, محمد پ. ح. ., & جبار پ. و. . (2023). ماکس ڤێبەر و شیکردنەوەی چەمکی کۆمەڵگا. مجلة بولیتكنیك للعلوم الإنسانية والاجتماعية, 4(2), 617-625. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n2y2023.pp617-625

إصدار

القسم

مقالات بحثيه