سوریالیزم و(عه‌باس عه‌بدوڵڵا ) له شیعری كوردیدا
DOI:
https://doi.org/10.25156/ptjhss.v3n1y2022.pp196-208الكلمات المفتاحية:
سوریالیزم، عه‌باس عه‌بدوڵڵا ، شیعری كوردیالملخص
سوریالیزم وه‌كو ڕێبازێكی ئه‌ده‌بی كه‌له‌سه‌ده‌ی ڕابردوودا پێویستی واقیع هێنایه‌كایه‌وه دوای دادایزم ، ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی هه‌بووه له ئه‌ده‌بیاتی جیهانی و ئه‌ده‌بی كوردی ، كاریگه‌ری خۆی هه‌بووه له به‌رجه‌سته‌كردنی هه‌ستی نوسه‌ران و ڕۆشنبیرو هونه‌رمه‌ندان به‌تایبه‌تی له‌و واقیعه ناله‌باره‌ی تیایدا ژیاون ، به‌مه‌به‌ستی هۆشیاركردنه‌وه‌ی ده‌سته‌و چینه‌كانی كۆمه‌ڵ ، له‌م ڕێبازه‌دا شاعیر وێنای هه‌سته ناوه‌كیه‌كانی ده‌كات و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پێده‌دات له ده‌ره‌وه به شێوه‌یه‌كی هونه‌ری به‌رز ، به‌مه‌به‌ستی جوڵاندنی لایه‌نه پێكراوه‌كان له وه‌رگردا. لێره‌دا دیارده‌كانی خه‌سڵه‌تی دیاری سیمای ڕێبازی سوریالیزم له شیعرداو شیعره‌كانی (عه‌باس عه‌بدوڵڵا) به‌نموونه ، یه‌كێكه له شاعیرانی هاوچه‌رخی كوردی ڕاسته‌وخۆ ئه‌و بواره‌ی له‌به‌رده‌م لێكۆلینه‌وه كه‌ماندا ده‌كاته‌وه. (سوریالیزم و عه‌باس عه‌بدوڵڵا له شیعری كوردیدا) هه‌وڵێكه بۆخوێندنه‌وه‌ی خه‌سڵه‌ت و سیماكانی سوریالیزم و شیعره‌كانی (عه‌باس) به‌پێی ڕێبازی سوریالیزم. سنوری لێكۆڵینه‌وه‌كه‌شمان تایبه‌ته به چه‌مكی سوریالیزم له شیعردا به‌تایبه‌تی ، شیعره‌كانی (عه‌باس عه‌بدوڵڵا)شمان به نموونه وه‌رگرتووه ، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌مان به‌و چوارچێوه‌وه به‌ندكردووه تا بتوانین به‌چڕی گشت لایه‌نه‌كانی ئه‌م ڕێبازه ئه‌ده‌بییه و شیعره‌كانی (عه‌باس عه‌بدوڵڵا) له‌م ڕووه‌وه ڕوون بكه‌ینه‌وه. له نوسینی ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌دا په‌یڕه‌وی ڕێبازی مێژوویی وه‌سفی ، شیكاری ڕه‌خنه‌یی كراوه ، لە بەشی یەكەمدا لەڕووی مێژوویی و وەسفی قسە لەسەر بابەتەكە كراوەو لە بەشی دووەمیشدا بۆچوونه ڕه‌خه‌ییه‌كانمان بۆ شیكاركردنی شیعره‌كان و ئەنجامی بابەتەكە ڕۆشتووین. بنیادی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌شمان به‌مجۆره دارشتووه ، جگه له‌م پێشه‌كییه له دوو به‌شی سه‌ره‌كی و ئه‌نجام و لیستی سه‌رچاوه‌كان و پوخته‌ی باسه‌كه به زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی پێكهاتووه. له به‌شی یه‌كه‌مدا باس له چه‌مك و مێژووی ڕێبازی سوریالیزم و خه‌سڵه‌ت و سیما‌و بنه‌ما هونه‌رییه‌كانی ڕێبازی سوریالیزم كراوه. له به‌شی دووه‌میشدا باس له ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هونه‌ره‌كانی سوریالیزم ( خه‌ون ، ته‌قاندنه‌وه‌ی هه‌ستی نائاگا ، نوسینی ئۆتۆماتیکی ، لاشه‌ی به‌تام ، سه‌رسورهێن ، هونه‌ری گاڵته‌کردن ، شێتی)له شیعره‌كانی (عه‌باس عه‌بدوڵڵا)دا كراوه..
التنزيلات
المراجع
كتێب به زمانی كوردی
-ئاشنا ، ئومێد ، گۆران(نوسین و په‌خشان و وه‌رگێراوه‌كانی گۆران) ، چاپی یه‌كه‌م ، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ، 2002 ، هه‌ولێر.
- پیرباڵ ، فه‌رهاد ، ڕێبازه ئه‌ده‌بیه‌كان ، چاپی یه‌كه‌م ، ده‌زگای چاپ و بڵاوكراوه‌ی ئاراس ، 2004، هه‌ولێر.
- البصیر ، كامل حسن , ڕه‌خنه‌سازی(مێژوو ، په‌یڕه‌وكردن) ، چاپی یه‌كه‌م ، كۆری زانیاری عیراق ، 1983، به‌غداد.
- گارا ، هونه‌ری شێوه‌كاری مۆدرێن ، پێشه‌كی و پێداچونه‌وه‌ی د. موحسین ئه‌حمه‌د عومه‌ر ، 2005، ده‌زگای چاپ و بڵاوكراوه‌ی هه‌ولێر.
- عه‌بدوڵڵا ، ئه‌حمه‌د محمود ، سوریالیزم له شیعری كوردیدا دوای ڕاپه‌رین 1991، چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلیمانی ، 2013 ، سلیمانی.
- یوسف ، عه‌باس عبد الله ، كلكی كتكی پرسیاره، بڵاوكراوه‌ی ئاراس، چاپی یه‌كه‌م ، 2007، هه‌ولێر.
گۆڤاره‌كان :
- ئه‌دونیس : سۆفیزم و سوریالیزم ,و :رێبین ره‌سول ئیسماعیل , گۆڤاری كاروان , ژماره (167 ) ، 2002، هه‌ولێر.
- پیرباڵ ، فه‌رهاد , كرۆنۆلۆژیای سوریالیزم , گۆڤاری وه‌رگێران ، ژماره (2) 1997.
- ره‌فعه‌ت ، سازان , سوریالیزم و عه‌باس عه‌بدوڵایوسف , گ. شیعر , سه‌نته‌ری نما , ژ,1, كانونی دووه‌می , 2006 , چا ,شه‌هید ئازاد هه‌ورامی , كه‌ركوك.
- سراج ،یوسف، مه‌لا، پیرباڵ ، (عه‌باس عه‌بدوڵڵا ، هاشم ، ئه‌حمه‌دی و فه‌رهاد )، شیعر و میعر، گۆڤاری شیعر، ژماره (1)، سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی فیكری نما ، 2006، هه‌ولێر.
- عومه‌ر ، موحسین ئه‌حمه‌د ،( سوریالیزم ) , گۆڤاری ڕامان , ژماره 75 ,2002 ، هه‌ولێر.
- مسته‌فا ، ڕێزان عوسمان, به‌راوردێَك له‌نێوان جموجۆلی گۆڤاری ڕوانگه‌وگۆڤاری وێران, گ,ڕامان , ده‌زگای گوڵان , ژ40, تشرینی یه‌كه‌م 1999 , هه‌ولێر.
- یوسف ، عه‌باس عه‌بدوڵڵا ، شاسن( شیعر )، گۆڤاری كاروان ، ژماره 144، ساڵی 2000، هه‌ولێر.
- یوسف ، عه‌باس عه‌بدوڵڵا ، به‌ڕاستی ( شیعر )، گۆڤاری كاروان ، ژماره 154، هه‌ولێر.
- یوسف ، عه‌باس عه‌بدوڵڵا ، تێرنه‌بوون، گۆڤاری هه‌رێم ، ژماره 13، 1993.
ڕۆژنامه :
- ره‌سول ، ڕێبین ئیسماعیل, سوریالیه‌ت له‌میسردا , ڕۆژنامه‌ی(برایه‌تی ) , پاشكۆی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر , ژ( 166 ) هه‌ینی , 25/2/2000.
- سالح ، مه‌جید ، دادا یزم ڕێبازی یاخیبوان , ڕۆژنامه‌ی (برایه‌تی پاشكۆی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ) ژماره (3017 ) ، 2003.
- یوسف ، عه‌باس عه‌بدوڵڵا ، له‌خۆڕا ( شیعر )، ڕۆژنامه‌ی ڕێگای كوردستان، ژماره 380 ، 1999.
_ چاوپێککه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌باس عه‌بدوڵڵا ، 11112021 ، هه‌ولێر.
كتێب به زمانی عه‌ره‌بی :
- ارنولد. پ. هنجلف ، موسوعه مصطلح النقدی الامعقول ، ترجمه : عبدالواحد لؤلؤ ، دار الحریه للطباعه ، 1979 ، بغداد.
- بریتون ، اندریه ، بیانات السوریالیه ، ترجمه : صلاح برمدا , منشورات وزاره الثقافه ، 1978 ، دمشق.
- بریتون، اندریه , المعطیات الاساسیه للحركه السریالیه , ترجمه : میشل كاروج ، 1973.
- بطرس ، انطونیوس, الادب ، (تعریفه ، انواعه ، مژاهبه) المۆسسه الحدیثه للكتاب ، 2005 ، طرابلس لبنان.
- غریب ، روز ، تمهید فی النقد الحدیث ، دار المكشوف, 1979، بیروت - لبنان.
- مصطفی ، فائق ، علی ، د. عبد الرضا , فی النقد الادبی الحدیث( منطلقات وتطبیقات ) ، الطبعه الثانی ، دار الكتب والنشر ، 2000.
- عباس ، احسان ، فن الشعر ، دار الشروق للنشر والتوزیع الطبعه الرابعه ، 1987 ، عمان - الاردن.
- هاوزر ، ارنولد ، الفن والمجتمع عبر التاریخ , جزء الاول ، المۆسسه للدراسات والنشر ، الطبعه الثانیه ، 1981 ، بیروت.
فارسی :
- سید حسین ، ڕه‌زا ، مكتبهای ادبی ، جلد2 ، مۆسسه‌انتشارات نگاه ، 1376، تهران.
ئینته‌رنێت :
- علی ، عبدالكریم سلیم , الدادائیه والسریالیه بین انعتاق الرؤیه‌ورؤیه الانعتاق ، www. yosefanan. jeeran. Com
ملخص البحث
مذهب السریالی فی القرن الماضی انتجة الواقع، بعد مذهب الدادائیە لە انعکاسات بارزە فی ادب العالمی وادب الکردی . لە تاثیرە الخاص فی تجسید احساس الکتباء و المثقفین و الفنانین و لا سیما فی ذالک الواقع السیء الذی عاشوه . بقصد توعیە طبقات المجتمع ، فی هذا المذهب یصور الشاعر احاسیس الداخلیە و تعکسە علی الخارج بصورە فنیە عالیە والغرض هو تحریک جوانب المستهدفە عند المتلقی، منها ظواهر الصفات الظاهرە لسمات المذهب السریالی فی الشعر و قصائد (عباس عبداللە )، علی سبیل المثال ،کونە واحد من شعراء الکورد المعاصر ، نفتح المجال مباشرة امام بحث هذا.
(السریالیە فی شعر عباس عبداللە ) محاولە لقراءة خصائص و ممیزات السریالیە و قصائد (عباس) وفق مذهب السریالی . و محور هذا البحث مختص بمفهوم السریالیە و فی الشعر خاصة ، علی سبیل المثال شعر(عباس عبداللە )، و ربطنا بحثنا بهذا المحور ، لکی نوضح جوانب هذا المذهب و قصائد (عباس عبداللە )،توضیحا مکثفا ، فی کتابة هذا البحث تبعنا مذهب التاریخی و النقدی والتطبیقی و تمت بهذا صیاغة اساس هذا البحث ، وغیر هذە المقدمە یتضمن من فصلین رئیسین و الاستنتاجات و قائمە المصادر و ملخص البحث باللغە العربیة و الانگلیزیە، فی المبحث الاول یتضمن مفهوم و تاریخ مذهب السریالیە و خصائص و سماتە و اسسه الفنیە للمذهب السریالی. فی المبحث الثانی یتضمن انعکاس فنون السریالیە(الحلم ، انفجار حس اللاوعی ، الکتابە الاوتوماتیکیە ، الجثە اللذیذە ، العجائب ، فن المزاحی ، الجنون ) فی قصائد (عباس عبداللە ).
التنزيلات
منشور
كيفية الاقتباس
إصدار
القسم
الرخصة
الحقوق الفكرية (c) 2022 ئه‌حمه‌د مه‌حمود عه‌بدوڵڵا ; سروشت جوهر حوێز
هذا العمل مرخص بموجب Creative Commons Attribution-NonCommercial-NoDerivatives 4.0 International License.