Hauptsächlicher Artikelinhalt

ئاشنا دڵشاد مەجید پ.ى.د.سامان جەلال مەولود

Abstract





پوختە


ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی: (ئاستی پابەندبوونی میدیاکاران بە پرەنسیپەکانی ئیتیک و یاسای میدیا لە هەرێمی کوردستان، میدیای نوێ بە نموونە)، لە جۆری توێژینەوەی وەسفییە كه‌ تێیدا(Mix Method) به‌كارهاتووه‌، نموونەی توێژینەوەكە بریتییە لە (200) میدیاکار كە لە یەکێک لە ئامرازەكانی میدیای نوێ لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن، بەشێوەی ناهەڕەمەکی مەبەستدار هەڵبژێردراون لە میدیای نوێ. کێشەی ئەم توێژینەوە بریتییە لە تێگەیشتن و گەیشتن بە هۆکاری ئاستی پابەندنەبوونی میدیاکاران لە میدیای نوێ بە پرەنسیپەکانی ئیتیک و یاسای میدیا لە هەرێمی کوردستاندا، هەروەها دۆزینەوەی هۆکارەکانی پابەندنەبوونی میدیاکاران بە ئیتیک و یاسای میدیا لە هەرێمی کوردستان.


گرنگی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە کەمکردنەوەی کێشە کۆمەڵایەتیەکان، کە بە کاریگەری میدیای نابەرپرس و میدیاکاری نائەکادیمی دروست بووە، هەروەها دەبێتەهۆی بەرزکردنەوەی ئاستی پابەندبوونی میدیاکاران بە ئیتیک و یاسای میدیا لە هەرێمی کوردستان، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی گرفتەمیدیاییەکان وبەرزکردنەوەی کوالێتی پەیامە میدیاییەکان لە کەناڵەکانی میدیا بە تایبەت لە میدیای نوێ دا.


ئەم توێژینەوەیە گەیشتووە بە چەندین دەرئەنجام لەوانە: ئاستی پابەندبوونی میدیاکاران بە ئیتیک و یاسای میدیا لە هەرێمی کوردستان لاوازە، یەکێک لە بەربەستەکانی پابەندبوونی میدیاکاران بە پرەنسیپەکانی ئیتیک و یاسای میدیا  لە هەرێمی کوردستان ئەوەیە، کە بەشێک لە میدیاکارانی ئامرازەکانی میدیای نوێ لە کوردستان ئاشنای بنەماکانی ئیتیک و یاسای میدیایی نین.






 

Downloads

Keine Nutzungsdaten vorhanden.

Artikel-Details

Rubrik
Research Articles

Zitationsvorschlag

مەجید ئ. د. . ., & مەولود پ. ج. . (2023). ئاستی پابەندبوونی میدیاکاران بە پرەنسیپەکانی ئیتیک و یاسای میدیا لە هەرێمی کوردستا ن. Polytechnic Journal of Humanities and Social Sciences, 4(1), 907–918. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n1y2023.pp907-918

Ähnliche Artikel

1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 > >> 

Sie können auch eine erweiterte Ähnlichkeitssuche starten für diesen Artikel nutzen.