Main Article Content

Hazim M. Ahmad

Abstract





پوخته‌


   ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ باس له‌ به‌شێك له‌ مێژوونوسانی سریانی و قۆناغه‌كانی ژیانییان و ئه‌و ڕه‌وشه‌ی پێدا تێپه‌ریوون ده‌كات،  تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر پێگه‌ی زانایانی ئایینی سریانی كه‌ كۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌كی و سه‌رمه‌شقی نووسینه‌وه‌ی مێژوون له‌ كۆمه‌ڵگای سریانی، به‌ تایبه‌تی له‌هه‌رێمی جه‌زیره‌ وه‌ك مه‌ڵبه‌ندێكی گرنگ له‌ هزری مێژوونوسانی سریانی، مێژوو له‌ تۆماری سریانییه‌كان به‌گوێره‌ی هزرو تێروانینی گه‌وره‌ پیاوانی ئایینی مه‌سیحی نوسراوه‌ ته‌وه‌، بۆیه‌ كتێبه‌كانیان زیاتر شه‌قڵێكی ئایینی ده‌نوێنن.


ئه‌وه‌ی له‌ تێكڕای هه‌ڵسوكه‌و‌ته‌ یاسایی یه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕی دا ده‌بینرێت  له‌ دوو ئامراز تێپه‌ڕناكات، یان ئه‌وه‌تا چالاكیه‌ كارگێڕیه‌كه‌ی به‌ تاك لایه‌نی ئه‌نجام ده‌دات به‌ بێ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی تاكه‌كان و فه‌رمان به‌سه‌ركراوان، یان ئه‌وه‌تا چالاكیه‌ كارگێڕیه‌كه‌ دێته‌كایه‌وه‌ له‌ ده‌رئه‌نجامی پڕۆسه‌ی دان و وه‌رگرتن، ئه‌مه‌ی یه‌كه‌میان پێی ده‌گوترێت بڕیاری كارگێڕی و ئه‌وه‌ی دووه‌میش گرێبه‌ستی كارگێڕی، بڕیارێكی كارگێڕی دروست پێویسته‌ چوار ڕه‌گه‌زی بنه‌ڕه‌تی له‌ خۆ بگڕێت له‌وانه‌، كارێكی یاسایی یه‌، ده‌رچوونی له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕیه‌وه‌، ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌ به‌ تاك لایه‌نی، لێكه‌وته‌ی یاسایی هه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ده‌بێت پێنچ پایه‌ی سه‌ره‌كی له‌ بڕیاره‌كه‌ بوونی هه‌بێت،  له‌وانه‌ محل، هۆكار، ئامانج، شكلیات، تایبه‌تمه‌ندی، له‌ حاله‌تی نه‌مان و له‌ ده‌ستدانی یه‌كێك له‌م ڕه‌گه‌ز و پایانه‌ ڕووبه‌ڕوی بڕیارێكی كارگێڕی نامه‌شروع ده‌بینه‌وه‌، یه‌كێك له‌و ئامراز و فلته‌ره‌ یاسایی و كارگێڕیه‌ كاریگه‌رانه‌ش بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ بریتی یه‌ له‌ دادخوازی كارگێڕی (التظلم الادارى) كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م ئامرازه‌وه‌ كه‌سی زه‌ره‌مه‌ند له‌ بڕیاره‌ كارگێڕیه‌ نادروسته‌كه‌ به‌ر له‌وه‌ی ڕوو له‌ تانه‌دان بكات و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ تۆمار بكات له‌ لای دادگای قه‌زای كارگیڕی، به‌ نوسراوێك سكاڵا و ناڕازیبوونی خۆی ئاراسته‌ی ئه‌م لایه‌نه‌ كارگێڕیه‌ ده‌كات كه‌ بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركردووه‌، داوای پێداچوونه‌ ده‌كات به‌ شێوه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ یان كێشانه‌وه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕیاره‌ كارگێڕیه‌كه‌ ده‌كات، گرنگی ئه‌م ڕێككاره‌ كارگێڕیه‌ له‌وه‌دایه‌ له‌ یاسای به‌شێك له‌ ووڵاتان له‌ ناویشیاندا عێراق و هه‌رێم دادخوازی كارگێڕیان واجب كردووه‌ وه‌ پێشمه‌رجه‌ به‌ر له‌ ڕووكردنه‌ دادگای كارگێری، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فلته‌رێكی به‌ خۆداچوونه‌ی گرنگه‌ بۆ كارگێڕی بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ كه‌سی به‌رژه‌وه‌ندیخواز هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌ به‌ كه‌مترین تێچووی كات و ماندووبون بۆ هه‌ردوولایان، وه‌ هه‌روه‌ها لادانی بارگرانیه‌كی قورس له‌سه‌ر شانی دادگای قه‌زای كارگێڕی به‌ شێوه‌یه‌ك مشغول نه‌كردنیان به‌م وورده‌ كیشانه‌وه‌و خه‌ریك بونیان به‌ كاری سه‌ره‌كی خۆیان به‌ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ده‌عواو كێشه‌ گه‌وره‌كان.






 


ووشه‌ سه‌ره‌كیه‌كان: دادخوازی (التظلم)، بڕیاری كارگێڕی، دادگای قه‌زای كارگێڕی، جۆره‌كانی دادخوازی

Downloads

Download data is not yet available.

Article Details

Section
Research Articles

How to Cite

Ahmad, H. M. . (2024). ڕێکارەکانى سکاڵاى بێدادى لە بڕیارى کارگێڕیدا. Polytechnic Journal of Humanities and Social Sciences, 5(1), 313–320. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v5n1y2024.pp313-320

Similar Articles

You may also start an advanced similarity search for this article.