Contenido principal del artículo

ئاشنا شه‌وكه‌ت هادى ئازاد ڕه‌مه‌زان عه‌لى

Resumen





ميديا بەپێی ڕەوڕەوەی مێژوو لە گەشەكردنێكی بەردەوام بووە، سەدەی بیستەم گەشەكردنێكی بەرچاوی لە هۆیەكانی گەیاندن و پەیوەندیكردندا بەخۆوە بینیووە، وای لە ناوەندەكانی ڕاگەیاندنی خوێندراو بیستراو كرد كاڵنەبنەوە، لە دەستەبەركردنی زانیاری و ڕۆشنبیری و خۆشنودی بۆ سەرجەم تاكەكانی كۆمەڵگە. لەگەڵ ئەوەشدا بواری ڕۆژنامەنوسيی وميديايى بەجۆرێكی وا پێشكەوتووە، كە هاوتا بێت لەگەڵ ژیانی هاوچەرخدا.







لەگەڵ ئاڵۆزبوونی ژیانى ئێستا، میدیا و بواری ڕۆژنامەگەری بەرەو تایبەتمەندبوون ده‌ڕۆن. تەنانەت لەهەندێك وڵاتدا ڕۆژنامە گشتییەكان لەڕووی خوێندنەوەوە بەرەو كزی دەچن، لەبەرانبەریشدا ڕۆژنامەگەری تایبەتمەندەكان شوێنیان دەگرنەوە، جەماوەری زیاتر پەیدادەكەن، ئەگەر میدیا بە هەر بوارێكی ژیان تایبەت بوو، ئەوا بەشێوەیەكی تێر و تەسەل مەوداو و ڕەهەندەكانی ئەو لایەن و بابەتە دەخاتەڕوو، هەوڵی ئەوەش دەدات بەتەواوی لەبوارەكەیدا سەركەوتن بەدەستبهێنێت، هەر لە تێركردنی ئارەزووی خوێنەر و وەڵامدانەوەی پێداویستییەكانی، تا دەگاتە بەدواداچوون و ئاگاداربوون لە هەواڵ و زانیاری.

Descargas

Los datos de descargas todavía no están disponibles.

Detalles del artículo

Sección
Research Articles

Cómo citar

هادى ئ. ش. ., & عه‌لى ئ. ڕ. . (2023). كاريگه‌رى ميدياى تايبه‌تمه‌ندى په‌روه‌رده‌يى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ (كه‌ناڵى ژيار به‌نموونه‌). Polytechnic Journal of Humanities and Social Sciences, 4(2), 195–208. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n2y2023.pp195-208

Artículos similares

1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 > >> 

También puede Iniciar una búsqueda de similitud avanzada para este artículo.