Contenido principal del artículo

ئاڤان فارس أسعد هەردەوان مەحمود كاكەشێخ

Resumen





ئەم توێژینەوەیە هەوڵێكە بۆ دۆزینەوەی پەیوەندی و ڕۆڵی بازاڕسازی كۆمەڵایەتی بۆ پرسی جێندەر لەلایەن دامەزراوەو ڕێكخراوەكانی تایبەت بە بواری ژنان لەهەرێمی كوردستاندا، ئامانجی سەرەكی توێژینەوەكە زانینی ڕۆڵ و ئاستی پشتبەستنی دامەزراوە و رێکخراوەکانى ژنان بە بازاڕسازی كۆمەڵایەتی بۆ پرسی جێندەر لەهەرێمی كوردستاندا هەروەها كام شێوازی ڕیكلامی كۆمەڵاتی پشتی پێبەستراوە بۆ ئەم مەبەستە. بۆ گەیشتن بە ئامانجی توێژینەوەكە توێژەران میتۆدی چاوپێكەوتنی قووڵیان بەكارهێناوە بۆ كۆكردنەوەی زانیارییەكان و شرۆڤەكردنی چالاكییەكانی بازاڕسازی كۆمەڵایەتی بۆ سامپڵێك لە چالاكییەكانی بازاڕسازی كۆمەڵایەتی دامەزراوەو ڕێكخراوەكانی تایبەت بە بواری ژنان لەهەرێمی كوردستاندا. لە گرنگترین ئەو ئەنجامانەش كە توێژەران پێی گەیشتوون بریتیە لە: ئەو رێکخراوانەى کاران لەبوارى جێندەر ژمارەیان زۆر کەمە، بەشێکى پەیوەندی بە تێنەگەشتن و نەبوونى مەعریفەیە لە بوارى جێندەر، بەشەکەى دیکەى پەیوەندى بە ئاڕاستەى سیاسەتى کارکردنى دامەزراوە و رێکخراوەکە هەیە، بەهۆى پاڵپشتى دارایی  سەرچاوەکەیان پلان و ستراتیژیی کارکردنیان بۆ دادەرێژرێت، سیاسەتى کارکردنیان روون نیە، هەڵمەتى بازارسازی کۆمەڵایەتى دامەزراوە و رێکخراوەکان زیاتر لەبوارى یەکسانى جێندەر، پێگەى ژن لەناوەندى بڕیار و هۆشیارى یاساییە، ئەگەرچى زۆرکاتیش لەگەڵ بۆنە و یادە جیهانیەکان  بابەتەکان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتووە، بەڵام بەردەوامیان نەبووە. شێوازى بازاڕسازى دامەزراوە و رێکخراوەکانى ژن زیاتر کلاسیکە و کەمتر شێوەى سەردەمى و تازەى بەخۆوە بینیوە، ئەمەش کاردەکاتەسەر گەیاندنى پەیام و ناوەڕۆکى ڕیكلامە کۆمەڵایەتییەکە، زیاتر لە سەنتەرى شارە گەورەکان بڵاوکراونەتەوە و جەماوەرى شارۆچکە و قەزاکان لێی بێبەشن، لەكۆتایی توێژینەوەكەشدا ئەنجام و ڕاسپاردەكان خراونەتەڕوو.






 

Descargas

Los datos de descargas todavía no están disponibles.

Detalles del artículo

Sección
Research Articles

Cómo citar

أسعد ئ. ف. . . . . . . . ., & كاكەشێخ ه. م. . (2023). رۆڵی بازارسازی کۆمەڵایەتی لەبایەخدان بەپرسی جێندەر لەهەرێمی کوردستاندا: (راگەیاندنى دامەزراوەو رێکخراوەکانى ژن بە نموونە). Polytechnic Journal of Humanities and Social Sciences, 4(2), 236–249. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n2y2023.pp236-249

Artículos similares

<< < 4 5 6 7 8 9 10 11 12 13 > >> 

También puede Iniciar una búsqueda de similitud avanzada para este artículo.