Contenido principal del artículo

عابد زکری پ.ی.د.مراد حکیم محمد پ.ی.د.شهلاء ولی جبار

Resumen





ماکس ڤێبەر یەکێکە لە کۆمەڵناسە کلاسیکە گرنگەکان، کە لە بەرەوپێش بردنى  کۆمەڵناسی و هزرى ئەخلاقى و سیاسی هاوچەرخیشدا ڕۆڵێکى تایبەتى هەیە. ڤێبەر وەک مارکس رەخنە لە سستمى سەرمایەدارى مۆدیرن دەگرێت، بەڵام ڤێبەر گۆڕانى قۆناغ بە قۆناغ و پلە بە پلەى کۆمەڵگا، لە گۆڕانى رادیکاڵ و شۆرەشگێڕانە بە باشتر دەزانێت، بەوەش دەکەوێتە ئاراستەی بەرامبەر مارکس. ڤێبەر شێوازى دابەشبوونى هێز و دەسەڵات لە کۆمەڵگادا، بە بنەمای ناکوکى کۆمەڵایەتى دەزانێت. لەو باوەڕەدایە هەموو کۆمەڵگایەک بە سێ قۆناغى یەک لە دواى یەکدا تێپەر دەبێت، ئەوانیش: کاریزمایی، نەریتى و ئەقڵانی. مێژووی هەموو کۆمەڵگایەکان بەپێویست دەبێت ئەو قۆناغە تایبەتانەی بڕیبێت تاکو بتوانێت جەوهەر و روحی تاکانەی مێژوویی هەر کۆمەڵگایەک وەک ناسنامەی مێژوویی پیشانبدات. لەم توێژینەوەیەدا تیشک خراوەتە سەر باسەکانی کردەی کۆمەڵایەتی، ئایین، دەسەڵات و چینە کۆمەڵایەتییەکان لە روانگەی ماکس ڤێبەرەوە. لە ئەنجامەکانی توێژینەوەکە: ڤێبەر جەختی کردۆتە سەر تاک، بۆیە ڕەفتاری تاکەکەسی وەک یەکەیەکى بنەڕەتى لە بەرچاو دەگرێت، ئەو پێیوایە سێ کردەى نەریتى و سۆزداری و بەهایی لە جیهانى ئەمڕۆدا بەرەو لای کردەى ئەقڵانى هەنگاو دەنێن. ڤێبەر ئایین بە هیوایەک دەزانێت بۆ چارەسەرى کێشەکان و وەڵامێکى مانادارە بۆ جیهانێکى بێ مانا. سەبارەت بە هێز و دەسەڵات ڤێبەر پێی وایە بنەمای هێز و دەسەڵات جیا لە بابەتەکانى ئابوورى ڕەگوڕیشەیەکى قوڵی دیكەی هەیە کە خۆی لە دەسەڵاتى (کاریزمایی و نەرێتی و ئەقڵانی) دا دەبینێتەوە. سەبارەت بە چینە کۆمەڵایەتییەکان و ململانێكانیان، ڤێبەر بنەمای چینی کۆمەڵایەتی لە یەک هۆکاردا (ئابووری) کورت ناکاتەوە، هەروەها ململانێی چینایەتى لە نێوان  نەوەکانى یەک چیندا  بۆ گەیشتن بە دەسەڵات روودەدات.


کلیلە وشەکان:  کۆمەڵگا، کردەی کۆمەڵایەتی، ئایین، چینی کۆمەڵایەتی، دەسەڵآت..






 

Descargas

Los datos de descargas todavía no están disponibles.

Detalles del artículo

Sección
Research Articles

Cómo citar

عابد زکری, محمد پ. ح. ., & جبار پ. و. . (2023). ماکس ڤێبەر و شیکردنەوەی چەمکی کۆمەڵگا. Polytechnic Journal of Humanities and Social Sciences, 4(2), 617–625. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n2y2023.pp617-625

Artículos similares

<< < 3 4 5 6 7 8 9 10 > >> 

También puede Iniciar una búsqueda de similitud avanzada para este artículo.