ڕۆڵی ریکلامی ئەلیكترۆنی لەهاندانی بڕیاری كڕین لای قوتابیانی زانكۆ
Contenu principal de l'article
Résumé
پوختە
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە زانینى رادەی گرنگیدان بە ریکلامی ئەلیکترۆنى لەلای قوتابیانى زانکۆیە. دەرخستنى رادەی کاریگەرى ریکلامی ئەلیکترۆنى لەسەر بڕیارى کڕین، گرنگی توێژینەوە لهوهدایه كه ههوڵێكه بۆ تێگهیشتن له بهدهستهێنانی زانیاری دەربارەى ریکلامی ئەلیکترۆنى و رۆڵى لە گۆڕینى بڕیارى کڕین. لەم گۆشەنیگایەوە توێژەر لەم توێژینەویەدا بەشێوەیەكی زانستیرۆڵی ریکلامی ئەلیكترۆنی لەهاندانی بڕیاری كڕین لای قوتابیانی زانكۆ دەخاتە ڕوو. ئەم توێژینەوەیە لە جۆری وەسفییە، توێژەر بەمەبەستی بەدیهێنانی داتا و زانیاری ورد و پێویست سەبارەت بە بابەتی توێژینەوە، میتۆدی ڕووپێوی بەكارهێناوە. كۆمەڵگەی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە قوتابیانی زانكۆی پۆلیتەکنیکى هەولێر، كە نموونەی(300) قوتابی لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ وەرگیراون، گرنگترین ئەو ئەنجامانەی، كە توێژەر پێی گەشتووە ریکلامی ئەلیکترۆنى سەرچاوەیەکى گرنگى زانیارى بەرکارهێنەرانە، لە هەڵبژاردنى باشترین بژاردە یارمەتیان دەدات. هەروەها ریکلامی ئەلیکترۆنی کاریگەریی لەسەر بڕیارى کرین هەیە. لە كۆتایی توێژینەوەكەدا چەند راسپاردو پێشنیازێك خراونەتە ڕوو.