ڕۆڵى ئافرەتانى پەرلەمانتار لە تاوتوێکردنى بابەتە ئابوورى و کۆمەڵایەتییەکان لە دانیشتنەکانى پەرلەمانى کوردستان 1992 - 2009
Contenu principal de l'article
Résumé
پوختە
ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەکى مێژووییە سەبارەت بە ڕۆڵ و کاریگەری ئافرەتانى پەرلەمانتار لە دانیشتنەکانى تایبەت بە لایەنى ئابوورى و کۆمەڵایەتى لە پەرلەمانى کوردستان لە هەردوو خولى یەکەم 1999 - 2005 و خولى دووەم 2005 – 2009ى هەڵبژاردنى پەرلەمانیدا، چونکە ئەزمونى پەرلەمانى ئەزمونێکى نوێ بووە لە کوردستان و بۆ ئێمەش گرنگە لەم ئەزمونە نوێیەدا ڕۆڵی ئافرەتان هەڵبسەنگێنین و بزانین تا چ ئاستێک بەشدار بوونە لەو پرۆسە نوێیە.
لەم توێژینەوەیەدا چەندین گفتوگۆ و پێداگری و ڕا و سەرنج و پڕۆژە یاسای ئافرەتانى پەرلەمانتارانمان خستۆتە بەر دید و تێبینی و شیکردنەوەى خۆشمان هەبووە بۆ هەر دانیشتن و پڕۆژە یاسایەک. ئەوەی تێبینی دەکرێ لە هەندێ بابەتى گرنگدا ئافرەتانى پەرلەمانتار ڕۆڵ و کاریگەری زۆریان هەبووە و بەتوندی هاتوونەتە ناو گفتوگۆکان، بەڵام لە هەندێ حاڵەتیشدا ئافرەتانى پەرلەمانتار بەشدارى گفتوگۆکانیان نەکردوە و بێدەنگیان هەڵبژاردوە. کۆی ئەم بەشداری و گفتوگۆ و پڕۆژە یاسایانە لە هەردوو خولى هەڵبژاردنى پەرلەمانیدا دواتر کاریگەری خۆیان هەبووە لەسەر بڕیارەکان و یاساکان و لەناو کۆمەڵگەشدا ڕەنگدانەوەى هەبووە.