كاريگهرى ميدياى تايبهتمهندى پهروهردهيى لهسهر كۆمهڵگه (كهناڵى ژيار بهنموونه)
Contenu principal de l'article
Résumé
ميديا بەپێی ڕەوڕەوەی مێژوو لە گەشەكردنێكی بەردەوام بووە، سەدەی بیستەم گەشەكردنێكی بەرچاوی لە هۆیەكانی گەیاندن و پەیوەندیكردندا بەخۆوە بینیووە، وای لە ناوەندەكانی ڕاگەیاندنی خوێندراو بیستراو كرد كاڵنەبنەوە، لە دەستەبەركردنی زانیاری و ڕۆشنبیری و خۆشنودی بۆ سەرجەم تاكەكانی كۆمەڵگە. لەگەڵ ئەوەشدا بواری ڕۆژنامەنوسيی وميديايى بەجۆرێكی وا پێشكەوتووە، كە هاوتا بێت لەگەڵ ژیانی هاوچەرخدا.
لەگەڵ ئاڵۆزبوونی ژیانى ئێستا، میدیا و بواری ڕۆژنامەگەری بەرەو تایبەتمەندبوون دهڕۆن. تەنانەت لەهەندێك وڵاتدا ڕۆژنامە گشتییەكان لەڕووی خوێندنەوەوە بەرەو كزی دەچن، لەبەرانبەریشدا ڕۆژنامەگەری تایبەتمەندەكان شوێنیان دەگرنەوە، جەماوەری زیاتر پەیدادەكەن، ئەگەر میدیا بە هەر بوارێكی ژیان تایبەت بوو، ئەوا بەشێوەیەكی تێر و تەسەل مەوداو و ڕەهەندەكانی ئەو لایەن و بابەتە دەخاتەڕوو، هەوڵی ئەوەش دەدات بەتەواوی لەبوارەكەیدا سەركەوتن بەدەستبهێنێت، هەر لە تێركردنی ئارەزووی خوێنەر و وەڵامدانەوەی پێداویستییەكانی، تا دەگاتە بەدواداچوون و ئاگاداربوون لە هەواڵ و زانیاری.