په‌يوه‌نديى نێوان زمان و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تيیه‌كان (فه‌يسبوك و ماسينجه‌ر به‌نموونه)
##plugins.themes.bootstrap3.article.main##
پوختە
ئه‌م توێژينه‌وه به ناونيشانى (په‌يوه‌نديى نێوان زمان و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تيیه‌كان (فه‌يسبوك و ماسينجه‌ر) به نموونه) دانراوه، به ئامانجى شيكردنه‌وه و خستنه‌ڕووى ئه‌و شێوه زمانييه‌ى له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به‌كاردێت .له سه‌رده‌مى ئه‌مڕۆماندا، تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به‌شێوه‌كى زۆر فراوان به‌كاردێن و كاريگه‌ريى ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆيان له‌سه‌ر هه‌موو كايه‌كانى ژيانى تاك و كۆمه‌ڵ دروستكردووه، تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به گشتى و فه‌يسبوك و ماسينجه‌ر به تايبه‌تى، به چه‌ندين شێوه كاريگه‌رييان خستۆته سه‌ر زمانى كوردى، بۆيه زمانه‌وانان و زۆرجار قسه‌پێكه‌رانى زمانى ئاساييش هه‌ست به‌و جياوازييه ده‌كه‌ن كه تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان گاريگه‌ريى زۆرى له‌سه‌ر زمان دروستكردووه، له ڕێگه‌ى خواستنى ژماره‌يه‌كى زۆرى وشه‌ى بيانى و چه‌ندين شێوازى ئاخاوتن و به‌كارهێنانى ژماره له شوێنى پيت، بۆيه گريمانه‌ى ئه‌وه ده‌كرێ، له داهاتوودا كاريگه‌ريى له‌سه‌ر زمانى پێڕه‌وبه‌ندStandard))ى كوردى هه‌بێت، بۆيه به باشمان زانى، هه‌ڵوه‌سته‌يه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكه‌ين و هه‌موو ئه‌و كاريگه‌رييه ئه‌رێنى و نه‌رێنيانه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى فه‌يسبوك و ماسينجه‌ر له سه‌ر زمانيان دروستكردووه بخرێنه به‌رباس، به پشتبه‌ستن به چه‌ند نموونه‌يه‌كى وه‌رگيراوى زمان و نووسينى نامهchat))ى قوتابيان.