Main Article Content

Asst. Prof. Mohammed Z. Kokha Sadeq Prof. Dr. Ahmed J. Ismael

Abstract





 


كه‌رتى كشتوكاڵ به‌ يه‌كێك له‌ پايه‌ گرنگه‌كانى ئابوورى داده‌نرێت، چونكه‌ خۆراك بۆ ته‌واوى دانيشتوان دابين ده‌كات، وێڕاى دابين كردنى پێداويستييه‌كانى كه‌رسته‌ى خاو بۆ كه‌رتى پيشه‌سازى، سامانى ئاژه‌ڵ به‌ گشتى و كه‌رتى په‌له‌وه‌ر به‌ تايبه‌تى به‌شێكى گرنگه‌ له‌ كه‌رتى كشتوكاڵى.


گرنگى لێكۆڵينه‌وه‌كه‌ له‌وه‌دايه‌ به‌رهه‌مى په‌له‌وه‌ر به‌ سه‌رچاوه‌يه‌كى گرنگى خۆراكى بۆ دانيشتوان داده‌نرێت، له‌ دابينكردنى ئاسايشى خۆراك‌، ئه‌م گرنگيه‌ش له‌ زيادبوون دايه‌، به‌ هۆى زيادبوونى ژماره‌ى دانيشتوان و زيادبوونى خواست له‌سه‌رى.


ئامانجى لێكۆڵينه‌وه‌كه‌ بريتيه‌ له‌ ده‌رخستنى ئێستاى به‌رهه‌م هێنانى په‌له‌وه‌ر‌‌ له‌ پارێزگاى هه‌ولێر له‌ ڕووى شێوازى دابه‌شبوونيان. لێكۆڵينه‌وه‌كه‌مان دابه‌شكردووه‌ بۆ سێ ته‌وه‌ر، ته‌وه‌رى يه‌كه‌م باس له‌ گرنگى په‌له‌وه‌ر ده‌كات، ته‌وه‌رى دووه‌م تايبه‌ته‌ به‌ دابه‌شبوونى بايه‌خى ڕێژه‌يى پرؤژه‌كانى په‌له‌وه‌ر، ته‌وه‌رى سێيه‌م ته‌رخانكراوه‌ بۆ شێوازى دابه‌شبوونى پڕۆژه‌كانى په‌له‌وه‌ر له‌ پارێزگاكه‌.


كليلى ووشه‌: په‌‌له‌وه‌ر، گرنگى په‌له‌وه‌ر، بايه‌خى ڕێژه‌يى پڕۆژه‌كانى په‌له‌وه‌ر له‌ پارێزگاى هه‌ولێر.






 

Downloads

Download data is not yet available.

Article Details

Section
Research Articles

How to Cite

Kokha Sadeq, A. P. M. Z. . . . . . . . . . . . . ., & Ismael, P. D. A. J. . (2024). شيكردنه‌وه‌يه‌كى جوگرافى بۆ پرۆژه‌كانى په‌له‌وه‌رو شێوازى دابه‌شبوونيان له‌ پارێزگاى هه‌ولێر. Polytechnic Journal of Humanities and Social Sciences, 5(1), 321–341. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v5n1y2024.pp321-341

Similar Articles

You may also start an advanced similarity search for this article.