محتوى المقالة الرئيسي

الملخص





 


كه‌رتى كشتوكاڵ به‌ يه‌كێك له‌ پايه‌ گرنگه‌كانى ئابوورى داده‌نرێت، چونكه‌ خۆراك بۆ ته‌واوى دانيشتوان دابين ده‌كات، وێڕاى دابين كردنى پێداويستييه‌كانى كه‌رسته‌ى خاو بۆ كه‌رتى پيشه‌سازى، سامانى ئاژه‌ڵ به‌ گشتى و كه‌رتى په‌له‌وه‌ر به‌ تايبه‌تى به‌شێكى گرنگه‌ له‌ كه‌رتى كشتوكاڵى.


گرنگى لێكۆڵينه‌وه‌كه‌ له‌وه‌دايه‌ به‌رهه‌مى په‌له‌وه‌ر به‌ سه‌رچاوه‌يه‌كى گرنگى خۆراكى بۆ دانيشتوان داده‌نرێت، له‌ دابينكردنى ئاسايشى خۆراك‌، ئه‌م گرنگيه‌ش له‌ زيادبوون دايه‌، به‌ هۆى زيادبوونى ژماره‌ى دانيشتوان و زيادبوونى خواست له‌سه‌رى.


ئامانجى لێكۆڵينه‌وه‌كه‌ بريتيه‌ له‌ ده‌رخستنى ئێستاى به‌رهه‌م هێنانى په‌له‌وه‌ر‌‌ له‌ پارێزگاى هه‌ولێر له‌ ڕووى شێوازى دابه‌شبوونيان. لێكۆڵينه‌وه‌كه‌مان دابه‌شكردووه‌ بۆ سێ ته‌وه‌ر، ته‌وه‌رى يه‌كه‌م باس له‌ گرنگى په‌له‌وه‌ر ده‌كات، ته‌وه‌رى دووه‌م تايبه‌ته‌ به‌ دابه‌شبوونى بايه‌خى ڕێژه‌يى پرؤژه‌كانى په‌له‌وه‌ر، ته‌وه‌رى سێيه‌م ته‌رخانكراوه‌ بۆ شێوازى دابه‌شبوونى پڕۆژه‌كانى په‌له‌وه‌ر له‌ پارێزگاكه‌.


كليلى ووشه‌: په‌‌له‌وه‌ر، گرنگى په‌له‌وه‌ر، بايه‌خى ڕێژه‌يى پڕۆژه‌كانى په‌له‌وه‌ر له‌ پارێزگاى هه‌ولێر.






 

التنزيلات

بيانات التنزيل غير متوفرة بعد.

تفاصيل المقالة

القسم
مقالات بحثيه

كيفية الاقتباس

Asst. Prof. Mohammed Z., & Prof. Dr. Ahmed J. (2024). شيكردنه‌وه‌يه‌كى جوگرافى بۆ پرۆژه‌كانى په‌له‌وه‌رو شێوازى دابه‌شبوونيان له‌ پارێزگاى هه‌ولێر. مجلة بولیتكنیك للعلوم الإنسانية والاجتماعية, 5(1), 321–341. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v5n1y2024.pp321-341

المؤلفات المشابهة

يمكنك أيضاً إبدأ بحثاً متقدماً عن المشابهات لهذا المؤلَّف.