##plugins.themes.bootstrap3.article.main##

پوختە





 


كه‌رتى كشتوكاڵ به‌ يه‌كێك له‌ پايه‌ گرنگه‌كانى ئابوورى داده‌نرێت، چونكه‌ خۆراك بۆ ته‌واوى دانيشتوان دابين ده‌كات، وێڕاى دابين كردنى پێداويستييه‌كانى كه‌رسته‌ى خاو بۆ كه‌رتى پيشه‌سازى، سامانى ئاژه‌ڵ به‌ گشتى و كه‌رتى په‌له‌وه‌ر به‌ تايبه‌تى به‌شێكى گرنگه‌ له‌ كه‌رتى كشتوكاڵى.


گرنگى لێكۆڵينه‌وه‌كه‌ له‌وه‌دايه‌ به‌رهه‌مى په‌له‌وه‌ر به‌ سه‌رچاوه‌يه‌كى گرنگى خۆراكى بۆ دانيشتوان داده‌نرێت، له‌ دابينكردنى ئاسايشى خۆراك‌، ئه‌م گرنگيه‌ش له‌ زيادبوون دايه‌، به‌ هۆى زيادبوونى ژماره‌ى دانيشتوان و زيادبوونى خواست له‌سه‌رى.


ئامانجى لێكۆڵينه‌وه‌كه‌ بريتيه‌ له‌ ده‌رخستنى ئێستاى به‌رهه‌م هێنانى په‌له‌وه‌ر‌‌ له‌ پارێزگاى هه‌ولێر له‌ ڕووى شێوازى دابه‌شبوونيان. لێكۆڵينه‌وه‌كه‌مان دابه‌شكردووه‌ بۆ سێ ته‌وه‌ر، ته‌وه‌رى يه‌كه‌م باس له‌ گرنگى په‌له‌وه‌ر ده‌كات، ته‌وه‌رى دووه‌م تايبه‌ته‌ به‌ دابه‌شبوونى بايه‌خى ڕێژه‌يى پرؤژه‌كانى په‌له‌وه‌ر، ته‌وه‌رى سێيه‌م ته‌رخانكراوه‌ بۆ شێوازى دابه‌شبوونى پڕۆژه‌كانى په‌له‌وه‌ر له‌ پارێزگاكه‌.


كليلى ووشه‌: په‌‌له‌وه‌ر، گرنگى په‌له‌وه‌ر، بايه‌خى ڕێژه‌يى پڕۆژه‌كانى په‌له‌وه‌ر له‌ پارێزگاى هه‌ولێر.






 

##plugins.generic.usageStats.downloads##

##plugins.generic.usageStats.noStats##

##plugins.themes.bootstrap3.article.details##

بەش
Research Articles

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

توێژینەوە هاوشێوەکان

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.