محتوى المقالة الرئيسي

ناز حەکیم محەمەد ڕەنج حیکمەت محەمەد

الملخص





پوختەی توێژینەوە


ئەم توێژینەوەیە هەوڵ دەدات کە پێگەی هونەری ئاڤانت-گارد دیاری بکات لە ئەمڕۆدا، لە ڕووی ئامانج و هەڵوێست و ڕەگە مێژوویەکانی و بەشێک لە تاک و گروپ و تۆڕەکانی و جوڵانەوەکانی، کە ئەگەر چی دیاردەی ئاڤانت-گاردە هونەرییەکان بە کۆمەڵ وەک یەک ڕێڕەو دەبینرێن بەڵام هەر یەکێکیان خاوەن کۆنتێکست و جینالۆجی و ڕوانگەی ئێستاتیکی و ڕامیاری و بەرنامە و کاری تایبەت بە خۆیانن.


سەرنج دەخاتە سەر چەند خاڵێکی گرنگ کە دەرگا دەکەنەوە بۆ تێگەیشتن لە تیۆری ئاڤانت-گارد، لەوانە: پەیوەندی نێوان ئاڤانت-گاردی-مێژوویی و ئاڤانت-گاردی-نوێ، ئاڤانت-گارد وەک دژە هونەری ئۆتۆنۆم، ڕامیاری ئاڤانت-گارد بەرامبەر بە دەسەڵاتی بازاڕ.


میتۆدی شیکاریی پەیڕەوکراوە تا بتوانێت پێگەی ڕاستەقینەی ئاڤانت-گارد دیاری بکات وەک ڕەوتێکی بەرهەڵستکاری کولتووری، جگە لەمە لە رووی تیۆرییەوە بەراوردکاری کراوە بە هۆی ئەو پارادۆکسەی کە لە نێوان هەندێک لە جووڵانەوەکانیدا هەیە.


توێژینەوەکە لە دەرئەنجامدا فۆڕمێک ئەداتە ئاڤانت-گارد کە ڕەهەندێکی پڕۆتێستی رامیاری کۆمەڵایەتی هەیە و دابڕ نیە لە ئێستاتیک، کە دەتوانێت لە یەک کاتدا بەرامبەر دەسەڵاتە ئیدیۆلۆجی  و سەرمایەدارییەکاندا ڕابوەستێت.






 

التنزيلات

بيانات التنزيل غير متوفرة بعد.

تفاصيل المقالة

القسم
مقالات بحثيه

كيفية الاقتباس

محەمەد ن. ح. ., & محەمەد ڕ. ح. . (2023). ڕوخساری ئاڤانت-گارد لە ئەمڕۆدا. مجلة بولیتكنیك للعلوم الإنسانية والاجتماعية, 4(2), 654–665. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n2y2023.pp654-665

المؤلفات المشابهة

1 2 3 4 5 6 7 8 > >> 

يمكنك أيضاً إبدأ بحثاً متقدماً عن المشابهات لهذا المؤلَّف.