ئاستی پابەندبوونی ڕۆژنامەنووسان بە پێوەرەكانی سەلامەتیی پیشەیی لە هەرێمی كوردستان

المؤلفون

  • Department Of Kindergarten-College of Basic Education - University of Garmian., Garmian, Kurdistan Region, Iraq
  • Department Of Kurdish Language - College of Basic Education University of Garmian, Garmian, Kurdistan Region, Iraq.

DOI:

https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n2y2023.pp704-714

الكلمات المفتاحية:

level, occupation safety, Kurdistan region.

الملخص

ئامانجی سەرەكی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە ڕادەی پابەندبوونی ڕۆژنامەنووسان بەتایبەت (پەیامنێران و وێنەگران) بە پێوەرەكانی سەلامەتیی پیشەیی لە هەرێمی كوردستان. كۆمەڵی توێژینەوەكە پێكهاتووە لە هەموو پەیامنێران و وێنەگرانی ڕۆژنامەنووسی دەزگاكانی ڕاگەیاندن لە هەرێمی كوردستان كە لە ناوچەكانی شەڕ و ململانێ‌ ڕووماڵی ڕووداوەكان دەكەن. هەرچی نموونەی توێژینەوەكەش بریتییە لە (54) پەیامنێر و كامێرامانی دەزگاكانی ڕاگەیاندن لە ڕەگەزی (نێر) و (مێ‌) لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان كە بەشێوەی هەڕەمەكی وەرگیراون. توێژینەوەكە لە جۆری توێژینەوە پەسنییەكان دادەنرێت و ڕێبازی ڕووپێوی لە ڕێگەی فۆرمی ڕاپێوی بۆ وەرگرتنی زانیاری پێویست لەبارەی ئامانجی توێژینەوەكە بەكارهاتووە.

لەو ئەنجامە زانستیانەی كە توێژینەوەكە پێیگەیشتووە: زۆرینەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان كە ڕووماڵی ڕووداوەكانی ناوچەی شەڕ و ململانێ‌ دەكەن، خوولی فێركاری فریاگوزاری سەرەتاییان بینووە و شارەزاییان هەیە لەو بوارەدا. سەبارەت بە سەلامەتیی لە ناوچەكانی شەڕ، پلەی یەكەمی ڕۆژنامەنووسان زۆر لەگەڵ بەكارهێنانی كڵاوی پارێزەر و یەلەكی ڕۆژنامەنووسی و كەرەستە پێویستەكان و پیشاندانی ئەو جۆرە كەلوپەلانەن بەهێزەكانی نێو ململانێ بۆئەوەی بزانن كە ڕۆژنامەنووسن. دیسان زۆر لەگەڵ ئەوەدان كە لەكاتی دروستبوونی شەڕ لە ئۆتۆمبیل دووردەكەونەوە و خۆیان لە پشتی ساترە خۆڵ حەشاردەدەن. هاوكات زۆرینەیان زۆر لەگەڵ ئەوەدان كە لەنێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران ڕاناوەستن، وەكچۆن پێویستە پێشبینی گۆڕینی ئاراستەی ڕووداوەكان بكەن و خۆیانی بۆ ئامادە بكەن.

كليلی وشەکان:  ئاست، سەلامەتیی پیشەیی، هەرێمی كوردستان.

 

التنزيلات

بيانات التنزيل غير متوفرة بعد.

المراجع

سەرچاوەكان

- What is Occupational Health and Safety of Journalists, IGI GLOBAL PUBLISHER of TIMELY KNOWLEDGE, Site entry date (15/9/2022), Available on the link: (https://www.igi-global.com/dictionary/shooting-the-messenger-slowly-but-surely/81683).

- عبدالله مكسور: السلامة المهنية الصحفية، موقع (معهد الجزیرة للإعلام)، تاريخ دخول الموقع (1/8/2022)، متاح على الربط التالي:

(https://lms.aljazeera.net/courses/course-v1:AJMI+411+2021_).

- William Horsley: Osce safety of journalist's guidebook, Office of the OSCE Representative on Freedom of the Media OSCE Lithuanian Chairmanship, 2012, P: 5.

- International Federation of Journalists: White paper on global journalism, 2020, P: 59.

- السلامة المهنية في العالم العربي والشرق الأوسط، موقع (IFJ)، تأريخ دخول الموقع (12/8/2022)، متاح على الربط التالي: (https://www.ifjarabic.org/%D8%AA%D9%82%D8%A7%D8%B1).

- Supporting Safety of Journalists in Iraq, by (UNESCO), 2019, p: 50.

٧- سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى کوردستان، ڕاپۆرتى پێشێلکارى ژمارە (٢٧ و ٢٨)، ٢٠٢١، ل121.

- مقرر نموذجي حول سلامة الصحافيين (دليل لأساتذة الصحافة في الدول العربية)، اليونسكو والإتحاد الدولي للصحافيين، بیروت، ٢٠١٧، ص13.

- A Journalist’s Resource for Safe and Ethical Reporting, Planning and preparation, (RSF), Site entry date (17/8/2022), Available on the link:

(https://training.rsf.org/chapter-2/).

- Inaara Gangji: Safety Tips for Journalists in Conflict Zones, (ICFJ), Posted date (25/4/2022), Available on the link:

https://www.icfj.org/news/safety-tips-journalists-conflict-zones

- محمد مكاوي: دليل السلامة الجسدية: كيف يحمي الفريق الصحفي نفسه في التقارير التعاونية؟، موقع شبكة الصحفيين الدوليين، تأريخ النشر (22/2/2022)، تأريخ دخول الموقع (25/5/2022)، متاح على الربط التالي: (https://ijnet.org/ar/story/%D8%AF%D9%84%D9%8A%D9%84).

- Mark Brayne,TRAUMA & JOURNALISM A Guide For Journalists, Editors & Managers, Dart Centre for Journalism & Trauma, 2007, p: 23.

- Inaara Gangji: The previous reference, same date.

- السلامة المهنية في العالم العربي والشرق الأوسط، المرجع السابق، نفس التأريخ.

١٥- خطة عمل الأمم المتحدة بشأن سلامة الصحفيين ومسألة الإفلات من العقاب، موقع (مفوضية الأمم المتحدة السامية لحقوق الإنسان)، تأريخ دخول الموقع (11/8/2022)، متاح على الربط التالي: (https://www.ohchr.org/ar/safety-of-journalists/un-plan-action-safety-journalists-and-issue-impunity).

- سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى کوردستان، ڕاپۆرتى پێشێلکارى ژمارە (٢٧ و ٢٨)، ٢٠٢١، ل41.

التنزيلات

منشور

2023-12-07

كيفية الاقتباس

Rasheed, D. A. ., & Mohammed, A. P. D. Y. A. . (2023). ئاستی پابەندبوونی ڕۆژنامەنووسان بە پێوەرەكانی سەلامەتیی پیشەیی لە هەرێمی كوردستان . مجلة بولیتكنیك للعلوم الإنسانية والاجتماعية, 4(2), 704-714. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n2y2023.pp704-714

إصدار

القسم

مقالات بحثيه