##plugins.themes.bootstrap3.article.main##

پوختە





ئامانجی سەرەكی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە ڕادەی پابەندبوونی ڕۆژنامەنووسان بەتایبەت (پەیامنێران و وێنەگران) بە پێوەرەكانی سەلامەتیی پیشەیی لە هەرێمی كوردستان. كۆمەڵی توێژینەوەكە پێكهاتووە لە هەموو پەیامنێران و وێنەگرانی ڕۆژنامەنووسی دەزگاكانی ڕاگەیاندن لە هەرێمی كوردستان كە لە ناوچەكانی شەڕ و ململانێ‌ ڕووماڵی ڕووداوەكان دەكەن. هەرچی نموونەی توێژینەوەكەش بریتییە لە (54) پەیامنێر و كامێرامانی دەزگاكانی ڕاگەیاندن لە ڕەگەزی (نێر) و (مێ‌) لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان كە بەشێوەی هەڕەمەكی وەرگیراون. توێژینەوەكە لە جۆری توێژینەوە پەسنییەكان دادەنرێت و ڕێبازی ڕووپێوی لە ڕێگەی فۆرمی ڕاپێوی بۆ وەرگرتنی زانیاری پێویست لەبارەی ئامانجی توێژینەوەكە بەكارهاتووە.


لەو ئەنجامە زانستیانەی كە توێژینەوەكە پێیگەیشتووە: زۆرینەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان كە ڕووماڵی ڕووداوەكانی ناوچەی شەڕ و ململانێ‌ دەكەن، خوولی فێركاری فریاگوزاری سەرەتاییان بینووە و شارەزاییان هەیە لەو بوارەدا. سەبارەت بە سەلامەتیی لە ناوچەكانی شەڕ، پلەی یەكەمی ڕۆژنامەنووسان زۆر لەگەڵ بەكارهێنانی كڵاوی پارێزەر و یەلەكی ڕۆژنامەنووسی و كەرەستە پێویستەكان و پیشاندانی ئەو جۆرە كەلوپەلانەن بەهێزەكانی نێو ململانێ بۆئەوەی بزانن كە ڕۆژنامەنووسن. دیسان زۆر لەگەڵ ئەوەدان كە لەكاتی دروستبوونی شەڕ لە ئۆتۆمبیل دووردەكەونەوە و خۆیان لە پشتی ساترە خۆڵ حەشاردەدەن. هاوكات زۆرینەیان زۆر لەگەڵ ئەوەدان كە لەنێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران ڕاناوەستن، وەكچۆن پێویستە پێشبینی گۆڕینی ئاراستەی ڕووداوەكان بكەن و خۆیانی بۆ ئامادە بكەن.


كليلی وشەکان:  ئاست، سەلامەتیی پیشەیی، هەرێمی كوردستان.






 

##plugins.generic.usageStats.downloads##

##plugins.generic.usageStats.noStats##

##plugins.themes.bootstrap3.article.details##

بەش
Research Articles

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

توێژینەوە هاوشێوەکان

1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 > >> 

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.