Contenido principal del artículo

سەردار قادر محى الدین مه‌یسون حه‌وێز محمد

Resumen

ئه‌گه‌ر دیموكراسی یه‌كێك له‌ باشترین رێگاكانی حوكمرانی بێت، ئه‌وا به‌شدارییه‌كی كارا له‌ پرۆسه‌ی سیاسی به‌گشتی و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ تایبه‌تی، به‌باشترینی ئه‌و ئامرازانه‌ داده‌نرێت كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی هاوڵاتیان له‌كایه‌ی حوكمرانیدا ره‌نگ ده‌داته‌وه‌. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌شداری سیاسی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان، یه‌كێكه‌ له‌و ئاماژانه‌ی كه‌ ئاستی شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی پێوه‌ده‌پێورێت. له‌ هه‌رێمی كوردستان تا ئیستا پێنج خولی جیاوازی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدراوه‌، ئاستی به‌شداری له‌هه‌ریه‌كێكیان هه‌م له‌رووی ژماره‌وه‌، هه‌میش له‌رووی چۆنایه‌تیه‌وه‌ گۆرانكاری به‌سه‌رداهاتووه‌. بۆیه‌ دیراسه‌كردن له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م گۆرانكارییه‌ گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ ئامانجی توێژینه‌وه‌كه‌ بریتیه‌ له‌به‌راوردكردنی ئه‌و جیاوازیانه‌ له‌گه‌ل یه‌ك. توێژینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر پرسیارێك بنیاتراوه‌ كه‌ به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی به‌راوركاری له‌نێوان هه‌ڵبژاردنی خولی سێیه‌م و چواره‌مدا، ئایا به‌شداری سیاسی له‌پرۆسه‌كه‌دا په‌ره‌ی سه‌ندووه‌؟ وه‌ك وه‌ڵامێكیش بۆ ئه‌و پرسیاره‌ گریمانه‌ی ئه‌وه‌ كراوه‌، به‌به‌راوردكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ خولی سێیه‌م و چواره‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن په‌ره‌ی سه‌ندووه‌، هه‌م له‌رووی به‌شداری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و هه‌میش له‌رووی به‌شداری هاوڵاتیانه‌وه‌ له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌. میتۆدی وه‌صفی و میتۆدی به‌راوردكاری بۆ ئه‌و توێژینه‌وه‌ به‌كارهاتووه‌. كه‌به‌شێوه‌كی گشتی له‌سه‌ر دوو به‌شدا دابه‌ش كراوه‌. ئه‌وانیش تایبه‌ت پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و هه‌لبژاردنی خولی سێیه‌م و چواره‌م به‌ تایبه‌تی. هه‌روه‌ها به‌شداری سیاسی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی له‌م دوو خوله‌دا.  له‌ده‌ره‌نجامدا دەردەکه‌وت، مەبەست لە بەراوردکردنی ئەنجامەکانی هەردوو هەڵبژاردن، دەرخستنی ئاستی ئەو گۆڕانکاریانەیە کە بەسەر ڕێژەی دەنگ و ژمارەی کورسی و ڕێژەی بەشداری سیاسی و ژمارەی لیست. 

Descargas

Los datos de descargas todavía no están disponibles.

Detalles del artículo

Sección
Research Articles

Cómo citar

محى الدین س. ق. ., & محمد م. ح. (2022). خصائص مستوى المشاركة السياسية في العملیة الانتخابیة فی الدورة الثالثة و الرابعة لبرلمان اقليم كوردستان دراسة مقارنة . Polytechnic Journal of Humanities and Social Sciences, 3(1), 1–16. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v3n1y2022.pp1-16

Artículos similares

<< < 13 14 15 16 17 18 19 20 21 22 > >> 

También puede Iniciar una búsqueda de similitud avanzada para este artículo.