Contenu principal de l'article

به‌هره‌ شفیق اسماعیل جوان نوری رسول

Résumé

ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ، بریتیه‌ له‌ زانینی په‌یوه‌ندی ئاستی هۆگربوونی ده‌روونی به‌ باوانه‌وه‌ وپێنج فاكته‌ری گه‌وره‌ی كه‌سایه‌تی و زانینی جیاوازی نێوانیان به‌ پێ ی گۆڕاوه‌كانی (ره‌گه‌ز ، پسپۆری خوێندن ،هه‌بوونی دایك –باوك ،ئاستی خوێنده‌واری باوان )، توێژه‌ر میتۆدی وه‌سفی په‌یوه‌ندی به‌كارهێناوه‌ ، كۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی پێكهاتوه‌ له‌ خویندكارانی قۆناغی ئاماده‌یی، توێژه‌ر پێوانه‌ی (هۆگربوونی ده‌رونی به‌ باوان) ئاماده‌كردوه‌ ، وه‌ پێوانه‌ی پێنج فاكته‌ری گه‌وره‌ی كه‌سایه‌تی وه‌رگرتوه‌وبه‌كارهێناوه‌ ، دوای ده‌رهێنانی ڕاستگۆی یو جێگیری پێوانه‌كه‌ جێبه‌جێ كرا ، له‌ ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه خوێندكارانی قۆناغی ئاماده‌یی هۆگربوونی ده‌رونی به‌ باوانیان هه‌یه‌ به‌ ئاستی به‌رز، بۆ پێنج فاكته‌ری كه‌سایه‌تی توێژه‌ر بۆ هه‌ر فاكته‌رێك به‌ جیا ئه‌نجامه‌كانی ده‌رهێنا و له‌ ئه‌نجامه‌كه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ هه‌موو فاكته‌ره‌كانی (ساده‌یی ، كرانه‌وه‌ له‌سه‌ر شاره‌زایی ، ڕووخۆشی ،ووژدان زیندویی )به‌ ئاستێكی به‌رزه‌ لای خوێندكارانی قۆناغی ئاماده‌یی ، جگه‌ له‌ فاكته‌ری (ده‌ماری ) نه‌بێت كه‌ به‌ ئاستێكی‌ مامناوه‌ند ده‌ركه‌وت . هه‌روه‌ها به‌ مه‌به‌ستی زانینی په‌یوه‌ندی نێوان هۆگربوونی ده‌روونی به‌ باوانه‌وه‌ و پێنج فاكته‌ری گه‌وره‌یی كه‌سایه‌تی دوای كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان، ده‌ركه‌وت به‌های په‌یوه‌ندی پێرسۆن له‌نێوان هۆگربوونی ده‌روونی به‌ باوان وپێنج فاكته‌ری گه‌وره‌ی كه‌سایه‌تی،هه‌ریه‌ك له‌م  فاكته‌رانه‌ له‌گه‌ڵ هۆگربوونی ده‌رونی به‌ باوان،په‌یوه‌ندیه‌كی ئه‌رێێ ی به‌رزو به‌ڵگه‌داری ئاماری هه‌یه‌.‌

Téléchargements

Les données relatives au téléchargement ne sont pas encore disponibles.

Details de l'article

Rubrique
Research Articles

Comment citer

اسماعیل ب. ش., & رسول ج. ن. (2023). هۆگربوونی ده‌روونی به‌ باوانه‌وه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ پێنج فاكته‌ری گه‌وره‌ی كه‌سایه‌تی لای خوێندكارانی قۆناخی ئاماده‌یی له‌شاری كۆیه. Polytechnic Journal of Humanities and Social Sciences, 4(1), 934–945. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n1y2023.pp934-945

Articles similaires

<< < 1 2 3 4 5 6 > >> 

Vous pouvez également Lancer une recherche avancée de similarité pour cet article.