ڕادەستکردنەوەی تاوانبارانی نێودەوڵەتی وەک ئامرازێک بۆ نەهێشتنی بازرگانی ناڕەوا بە ماددە هۆشبەرەکان
Contenu principal de l'article
Résumé
پوخته:
ئەم توێژینەوەیە لە ژێر ناونیشانی (ڕادەستکردنەوەی تاوانبارانی نێودەوڵەتی وەک ئامرازێک بۆ نەهێشتنی بازرگانی ناڕەوا بە ماددە هۆشبەرەکان) توێژینەوەیەکە لە جۆریتوێژینەوەی وەسفی یان هەمان میتۆدی باسکردن (Descriptive Research)، کە لەگەڵ شێوازی توێژینەوەکە گونجاوە، بە مەبەستی پێشکەشکردنی روونکردنەوەیەکی ورد و دروست لەسەر بابەتی هۆکارەکان و شێوازە جیاوازەکانی ڕادەستکردنەوەی تاوانباران و هەروەها باسکردنی ڕێزپەرەکانی بەردەم پرەنسیپی ڕادەستکردنەوەی تاوانبارانی نێودەوڵەتی و بەدیارخستنی هەڵوێستی یاسادانەری عێراق لە بەرامبەر پرەنسیپی ڕادەستکردنەوەی تاوانبارانی نێودەوڵەتی.
گرنگى ئەم توێژینەوەیە بریتیەلە هەوڵێكە بۆ تێگەیشتن لە مانا و چەمکی پرەنسیپی ڕادەستکردنەوەی تاوانبارانی نێودەوڵەتی و هەروەها شرۆڤەكردنی مەرجەکانی پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەم پرەنسیپە لەلایەن وڵاتانی جیهان. هەوڵێكی ئەكادیمیە بۆ تێگەیشتن لەچۆنیەتی مامەڵەکردن و کارکردنی حکومەتی عێراق بە پرەنسیپی ڕادەستکردنەوەی تاوانبارانی نێودەوڵەتی.
پرەنسیپی ڕادەستکردنەوەی تاوانبارانی نێودەوڵەتی بە یەکێک لەگرنگترین بنەما بنەڕەتیەکان دادەنرێت لەبواری ڕووبەڕوبوونەوەی تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان و دەستگیرکردنی تاوانبارەکانی هەڵاتوو لەدەست یاسا لەسەر ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ مەبەستی دەستگیرکردنیان و گەیاندنیان بە سزای یاسایی گونجاو.چونکە زۆرن ئەو تاوانبارانەی کە دوای ئەنجامدانی تاوان لەوڵاتانی ترەوە خۆیان حەشاردەدەن.
كلیلە وشەكان: بازرگانی ناڕەوا بە ماددە هۆشبەرەکان ، ڕادەستکردنەوەی تاوانبارانی نێودەوڵەتی ، تاوانەکانی سیاسی و تاوانەکانی سەربازی ، پارێزبەندی دیپلۆماسی و پارێزبەندی سەرۆکی وڵاتان .