##plugins.themes.bootstrap3.article.main##

ظاهر حمدأمین صابر

پوختە





ئەم توێژینەوەیە بریتیە لەهەڵوەستەکردن لەسەر ڕۆڵی پەیامنێران لەدەوڵەمەندکردنی بووڵتنی هەواڵەکانى تەلەڤزیۆنى، ئەم توێژینەوەیە لەجۆری توێژینەوەی وەسفییە (Descriptive Research)، کە لەگەڵ شێوازی توێژینەوەکە گونجاوە، بۆ گەیشتن ئامانجەکان، توێژەر میتۆدی ڕووپێوی(Survey Method) بەکارهێناوە.


 کۆمەڵگەی توێژینەوەکە بریتیە لەپەیامنێرانى کەناڵى رووداو، سامپلى ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە(35) پەیامنێرى کەناڵەکە، کە بە شێوەی هەڕەمەکی هەڵبژێردراون ئەم توێژینەوەیە هۆکارێکە بۆ دیاریکردنی خاڵی بەهێز و لاوازی پەیامنێران لەکەناڵى رووداو، لە پێناو گرتنەبەری ئامراز و شێوازی پێویست بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆیان پەرەپێبدەن و کاریگەرتر بن.


ئامانحەکانى ئەم توێژینەوەیە، بریتیە لە دەرخستنى ڕۆڵی پەیامنێران لەدەوڵەمەندکردنی بووڵتەنی هەواڵ لەکەناڵى رووداو، دیاریكردنی ئەو فاکتەرانەى كاریگەرییان لەسەر رۆڵی پەیامنێران هەیە لەدەوڵەمەندكردنی بووڵتنەنی هەواڵەکانی کەناڵی ڕووداو.


توێژەر گەیشتووە بەو ئەنجامەى، کە پەیامنێران ڕۆڵی گرنگیىان هەیە لەدەوڵەمەندکردنی بووڵتەنى هەواڵەکان، بە هەڵبژاردنى هەواڵى گرنگ، تیشک خستنەسەر بابەتەکان بەشێوەیەکی ورد و خێرایی لەگواستنەوەی زانیارییەکاندا، هەروەها ئامادەبوونی پەیامنێران لەنزیکترین شوێنى رووداوەکان و گەڕان بە دوای زانیارى نوێ و بڵاونەکراوە لەسەر رووداوەکان.






 

##plugins.generic.usageStats.downloads##

##plugins.generic.usageStats.noStats##

##plugins.themes.bootstrap3.article.details##

بەش
Research Articles

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

توێژینەوە هاوشێوەکان

<< < 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11 > >> 

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.