##plugins.themes.bootstrap3.article.main##

ارسلان احمد حسن عومەر ابراهیم عزیز

پوختە





ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە زانینی جۆری کەسایەتی کراوە و گۆشەگیر  لای ئەندامانی پەرلەمانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق،و زانینی جۆری کەسایەتی کراوە و گۆشەگیر بەپێ گۆراوی دیموگرافی (نێر و مێ)و ئاستی بروانامە،توێژەران (میتۆدی وەسفی )یان بەکارهێناوە،کۆمەلگەی توێژینەوەکە پێکدێت لە ئەندامانی پەرلەمانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق،نمونەی توێژینەوەکە بریتییە لە(٦٣)ئەندام پەرلەمان کە پێکدێن لە(٤٦ نێر)(١٧مێ) لە رووی ئاستی بروانامەی (ئامادەیی،دیبلۆم،بەکالۆریوس،ماستەر،دکتۆرا)پێکدێن.کە بەشێوازی هەرەمەکی سادە هەلبژێردراون،توێژەر پشتی بەستووە بەپێوەری(حسین،٢٠٠٣)بۆ کەسایەتی کراوە و گۆشەگیر کەلە (١٨ برگە) پێکهاتووە، توێژەران هەلسان بە بەکارهێنانی بەرنامەی(SPSS)بۆ شیکردنەوەی ئامارییەکان،بۆ دەرهێنانی جێگیری،رێگەی (دابەشکردنی دووبارە)و(دابەشکردنی نیوەی)بۆ پێوەرەکەیان بەکارهێنا. بۆ پێوەری کەسایەتی کراوە-گۆشەگیر لەبەر تاکی ژمارەی پێوەرەکان لە دابەشکردنی نیوەی هاوکۆلکەی پەیوەندی جیتان و سپرمان براون بەکارهێنرا بۆ راستی و دروستی جێگیری پێوەرەکە نمرەکانی دەرچووی پێوەرەکە بۆ کەسایەتی کراوە  وگۆشەگیر بە دابەشکردنی دووبارە بریتی بوو لە(0.88)کە بەلگەدارە بە ئاستی بەلگەداری ئاماری (0.05)و پەیوەندێکی بە‌هێزە  بۆ جێگیری کەسایەتی کراوە-گۆشەگیر بە رێگای دابەشکردنی نیوەی بە رێگای هاوکۆلکەی پەیوەندی جیتان بریتی بوو لە(0.901)بەهاوکۆلکەی پەیوەندی سپێرمان براون بریتی بوو لە(0.94)،لە ئەنجامدا دەرکەوت کە  نمونەی توێژینەوەکە بە ئاراستەی کەسایەتی گۆشەگیرن،وە جیاوازی نیە لە کەسایەتی کراوە و گۆشەگیر بەپێ گۆراوی رەگەز،و جیاوازی هەیە بەپێ گۆراوی ئاستی بروانامە لە بەرژەوەندی بروانامەی ماستەرە،ئەمەش ئەوە دەگەینێت کە ئەوانەی هەلگری بروانامەی ماستەرن زیاتر بەرەو ئاراستەی کەسایەتی کراوەن.






 

##plugins.generic.usageStats.downloads##

##plugins.generic.usageStats.noStats##

##plugins.themes.bootstrap3.article.details##

بەش
Research Articles

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

توێژینەوە هاوشێوەکان

1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 > >> 

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.