میافارقین له‌نێوان به‌رگری كورد و په‌لاماری مه‌غۆله‌كاندا (٦٥٦-٦٥٨ک/ ١٢٥٨-١٢٦٠ز)
##plugins.themes.bootstrap3.article.main##
پوختە
میافارقین یەکێکە لەشارەکانی هەرێمی جەزیرە، كهدانیشتوانەکەی کوردبوون، گەمارۆدان و هێرشی مەغۆلەکان بۆسەر شاره‌كه یەکێکه لەڕووداوە گرنگەکانی مێژوو. مەغۆلەکان لەسەردەستی هۆلاکۆ بڕیاریاندا داگیری بکەن، دوای دووسال له‌گه‌مارۆدانی شاره‌كه ساڵی(٦٥٨ک/ ١٢٦٠ز) ده‌ستیان به‌سه‌رداگرت، به‌جۆرێك شاره‌كه‌یان خاپورو وێران‌كرد سیمای ئاوه‌دانیان پێوه نه‌هێشت. مه‌به‌ستمان له‌توێژینه‌وه‌كه ده‌رخستنی ئه‌و كاولكاریانهیه كهمهغۆلهكان له‌ناوچه كوردییه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌شاری میافارقین، ده‌روازه‌ی وڵاتی شام ئه‌نجامیاندا، كورده‌كان چۆن بهرگریانكرد و بۆچی خۆیاننهدا به‌ده‌سته‌وه، ئایا ڕێگاێك بۆ ئاشتی و متمانه‌یه‌ك نه‌بو له‌نێوان كورد و مه‌غۆله‌كان بۆ پاراستنی شاره‌كه، كه‌وتنی شاره‌كه چ ده‌ره‌نجامێكی به‌سه‌ر ناوچهكانیتر و شار‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچهكانیترهوه هه‌بو، ئایا ناوچهكانیتر هاوكارو پشتیوانی شارهكهبون، یاخود دواتر توانای به‌رگریان هه‌بو به‌رامبه‌ر به‌شاڵاوی مه‌غۆل.