گوتاری نەتەوەیی و ئاینیی لە ڕۆمانی (ئەنفال لە ئێوارە خوانێكی خوا و شەیتانەكاندا)
Contenido principal del artículo
Resumen
يتناول ئــەم توێژینەوەیە، لـە ژێر ناونیشانی (گوتـاری نەتەوەیی و ئایینی لـە رۆمانی- ئەنفال لە ئێوارە خوانێكی خودا و شەیتانەكان)دا بە ئەنجام گەیەنراوە، كە لە نووسینی رۆماننوس "حسین سـۆران"ە. ڕووداوەكـانی ئـەم ڕۆمانـە گێڕانـەوەی ڕووداوە تراژیدیەكانی كـارەساتی بەدناوی ئەنفالە و بە ئاراستەیەكی جیاوازتر لەو ڕۆمانانەی لەسەر ئەم كارەساتە نووسراون تراژیدیای ئەنفالمان بۆ دەگێڕێتەوە. ڕۆماننووس لە گێڕانەوەی ڕووداوەكانی ئەم ڕۆمانەدا، لە هەوڵی گەیاندنی گوتاری نەتەوەیی و ئایینیدایە لە هزری حەجاجی تكریتی وەك ئەفسەرێكی باڵا دەست و كاراكتەرێكی جەلادی جێبەجێكردنی كارەساتی ئەنفال. لە بەرانبەریشدا گوتاری دژ و پێچەوانەی شاكەسی ڕۆمانەكە (دڵداری مەلەك خاتوون) دەبینرێت لە بەرانبەر ئەم گوتارە نەتەوەیی و ئایینیەی، كە لە هزری شۆڤێنیستی حیزبی بەعسدا دژ بە نەتەوەی كورد ڕەوایەتی پێدرابوو. بۆ ئەم مەبەستە ڕۆماننووس تێكڕای پانتایی گێڕانەوەی ڕۆمانەكەی بۆ گفتوگۆ و گەیاندنی ئەم دوو چەمكە (نەتەوەیی و ئاینیی)یە تەرخانكردووە لە هزری دوو نەتەوەی جیاواز (عەرەب وەكو بكەری پرۆسەی ئەنفال) لە دیدی شوڤینییانەی حیزبی بەعس بەپشتبەستن بە گوتاری ئایینی و (كورد وەكو نەتەوەی ئەنفالكراو و ستەم لێكراو). لەو ڕوانگەیەوە ئەم توێژینەوەیە هەوڵدانێكە بۆ ئەوەی لە هزری ڕۆماننووسەوە ئەم دوو گوتارە و چۆنیەتی وێناكردنیان ڕاڤە بكات.