توانای بڕیاردان لای بەڕێوەبەرانی باخچەی منداڵان لەشاری سلێمانی
##plugins.themes.bootstrap3.article.main##
پوختە
بەڕێوەبردن وەك یەکێك لە هەرە گرنگترین مەرجەکانی سەرکەوتن لەهەر بوارێکدا بەرەو پێشچوولەسەر بنەمای کاریگەری و توانای بەخشینی سوودی زیاتر ، پەروەردەو هەر بوارێك لە بوارەکانی دەسەڵات وخۆ جێی لەمەڕ ئەوبوارەدا لەزۆر جاردا بەهۆی کەم ئەزموونی کارگێڕیەوە جێکەوتی نەرێنی خراپی لەسەر تاك و هەڵس و کەوتی دروست دەکات.
پەروەردە وەك بەشێکی هەستیار و کاریگەری کۆمەڵگا بێبەش نەبووە لە کەم و کوورتی وئاستەنگی بەڕێوە بردن ،لەناو پەروەردەشدا باخچەی منداڵان وەك نموونەیەک وەردەگرین تا بزانین بەڕێوەبردن بوەتە هۆی پێشکەوتن یاخود شکستی بواری پەروەردە ، ئامانجەکانی ئەم توێژینەوەیە، بریتییە لە زانینی ئاستی تواناى بڕياردان لای بەرێوەبەرانى باخچە لە شاری سلێمانیدا بە شێوەیەکی گشتی و زانینی ئاستی تواناى بڕياردان لای بەرێوەبەرانى باخچە(سامپڵی توێژينەوەكە) بەپێى گۆڕاوەکانى ( ڕەگەز (نێر و مێ) ، پەروەردە (ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا) ، جۆری باخچە (حكومى و ناحكومى) ، بڕوانامە (دبلۆم - بەكالۆريۆس) ، گۆڕاوى ساڵانی خزمەت). بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانەش توێژەر میتۆدی وەسفی بەکارهێناوە. لەبەر ئەوەی لەگەڵ ئامانج و سروشتی توێژینەوەکە گونجاوە و بەدیهێنەری ئامانجەکانی توێژینەوەی توێژەرە. کۆمەڵگەی توێژینەوەکە پێکهاتووە لەسەرجەم بەرێوەبەرانى باخچەکانی شاری سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣)، کە ژمارەیان(٨١)بەرێوەبەر. هەروەها نموونەى توێژینەوەکە پێکهاتبوو لە (٦٦)بەرێوەبەر له ڕهگهزی نێر و مێ، کە بە شێوەی هەڕەمەکی هەڵبژێردرابوون، ئامڕازی توێژینەوەکە بریتیی بوو لە فۆڕمی ڕاوەرگری بۆ گۆڕاوەکانی ( تواناى بڕياردان ) لە (٣٩) بڕگە پێکهاتووە ئەوەش بە سوود وەرگرتن لە سەرچاوەکان و توێژینەوەکانی پێشوو، توێژەر پێوەرەکەی ئامادەکردبوو. لە گرنگترین ئەو ئامڕازە ئامارییانەی بە کارهاتوون بریتیین لە(ناوەندی ژمێرەیی،لادانی پێوەری،هاوکۆلکەی پەیوەندی پێرسۆن، تاقیکردنەوەی (T-test) و ANOVA). لە پاش دڵنیابوون لە ڕاستی و جێگیری پێوەرەکان، جێبەجێکرا بەسەر سامپڵی توێژینەوەکەدا، کە پێکهاتبوو لە (٦٦)بەرێوەبەر لە باخچەکانی منداڵانی شاری سلێمانیدا، بەمەبەستی چارەسەری ئاماری و شیکردنەوەی داتا و زانیارییەکان، توێژەر پڕۆگرامی ئاماری (spss) ی بەکارهێناوە، لە کۆتایدا توێژینەوەکە گەیشتە ئەم ئەنجامانەی لای خوارەوە :-
دەرئەنجامەکان
لە کۆتایدا توێژینەوەکە گەیشتە ئەم دەرنجامانەی لای خوارەوە :-
1-ئاستی تواناى بڕياردان لای بەرێوەبەرانى باخچە بە شێوەیەکی گشتى لەئاستێكى بەرز دايە.
2- نەبوونی جياوازی بەڵگەداری ئامارى لەئاستی تواناى بڕياردان لای بەرێوەبەرانى باخچە