كاریگه‌ریی شانۆی بوكه‌ڵه له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی كارامه‌ییه‌كانی ژیان لای منداڵانی باخچه له شاری سلێمانی
##plugins.themes.bootstrap3.article.main##
پوختە
لەم سەردەمی دیجیتاڵی هونه‌ریدا شانۆی منداڵان، بووه‌تە پلاتفۆرمیکی بەهەند وەرگیراوی هەموو دامەزراوە په‌روه‌رده‌ییه‌كانی دونیا، بە جۆرێک خاوەنی پێشکەوتوترین دامەزراوە وکۆمپانیای بواری منداڵان و په‌روه‌رده‌ی منداڵان چەندە بەهێز بن، بەڵام وەک زەرورەتی په‌روه‌ده‌یی سەردەم مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن. ببێگومان. هەر بۆیە لە روانگە شانۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر منداڵان و كارامه‌ییه‌كانی ژیانی منداڵیيەوە ئەم توێژینەوەیە تیشک دەخاتە سەر شانۆی بوکەڵە و زانینی کاریگەریی شانۆی بوکەڵە لەسه‌ر پەرەپێدانی کارامەییەکانی ژیان لای منداڵانی باخچە لە شاری سلێمانی، بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كه‌ی توێژەر پشتی به میتۆدی (ئه‌زموونی) به‌ستووه، كۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی سه‌رجه‌م منداڵانی باخچه‌ی منداڵانی شاری سلێمانی بوونه‌ته كۆمه‌ڵگه‌ی توێژنیهوهكه، نموونه‌ی توێژینه‌وه‌كه بریتیبووه له (46)منداڵ توێژەر منداڵه‌كانی به‌سه‌ر دووگروپدا (ئه‌زموونی گروپی كۆنترۆڵكراو)دابه‌شكردووه، ئامڕازی توێژینه‌وه‌كه‌ی بریتی‌بوو له ئاماده‌كردنی سێ پێوه‌ر: ئامانجه ڕه‌فتارییه‌كان خۆی له (85) بڕگه‌دا ده‌بینییه‌وه هه‌روه‌ها پێوه‌ری وێنه‌یی (26) پاشان (8) ده‌قی شانۆیی. بۆ ده‌ستكه‌وتی داتا‌و زانیارییه‌كان پشتی به‌ستووه به پرۆگرامی (spss) و هاوكێشه ئامارییهكانی (t-test) بۆ یه‌ك نموونه‌و دوو نموونه، هاوكۆلكهی سپێرمان براوان و الفا كرونباخ گۆتمان و ناوه‌نده ژمێره‌یی)، دوای ئه‌وه‌ی توێژەر شیكاریی داتاكانی كرد، گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه جياوازى ئامارى لە نێوان گروپى ئەزمونى (پێش شانۆ و دوای شانۆ) هه‌یه،لەسەر په‌ره‌پێدانی كارامه‌ییه‌كانی ژیان لای منداڵانی باخچە لەبەرژەوەندى گروپى ئه‌زموونی دوای شانۆ، جیاوازی له تاقیكردنه‌وه‌ی پێشه‌كی و تاقیكردنه‌وه‌ی پاشه‌كی گروپی كۆنترۆڵكراوههیه، كه جیاوازییه‌كه له بهرژەوهندی تاقیكردنه‌وه‌ی پاشهكییه بۆ گروپی كۆنترۆڵكراو، جياوازى ئامارى بوونى هەيە بۆ گروپى ئەزمونى ره‌گه‌زی نێر (پێش شانۆ و دوای شانۆ) لەسەر كارامه‌ییه‌كانی ژیان لای منداڵانی باخچە لەبەرژەوەندى گروپى ئه‌زموونی دوای شانۆ. جياوازى ئامارى بوونى هەيە بۆ گروپى ئەزمونى ره‌گه‌زی مێ (پێش شانۆ و دوای شانۆ) لەسەر په‌ره‌پێدانی كارامه‌ییه‌كانی ژیان لای منداڵانی باخچە لەبەرژەوەندى گروپى ئه‌زموونی دوای شانۆ، جياوازى ئامارى هەيە بۆ ره‌گه‌زی نێر له گروپی كۆنترۆڵ پێش شانۆ، جياوازى ئامارى بوونى هەيە بۆ گروپى كۆنترۆڵی پێش شانۆ له بهرژەوهندی هه‌ردوو ره‌گه‌ز ، جیاوازی ئاماریی هه‌یه له‌نێوان گروپی ئه‌زموونی و كۆنترۆڵكراو دا له تاقیكرده‌وه‌ی پاشه‌كی شانۆی بوكه‌ڵه. به‌و پێیه‌ی كه ناوه‌نده ژمێره‌یی تاقیكردنه‌وه‌ی پاشه‌كی بۆ شانۆی منداڵان له گروپی ئه‌زموونی (24.1304) گه‌وره‌تره له تاقیكردنه‌وه‌ی پاشه‌كی بۆ شانۆی منداڵان له گروپی كۆنترۆڵكراو (20.7391)، ئه‌وه ده‌رده‌خات كه جیاوازییه‌كه له بهرژەوهندی گروپی ئه‌زمونییه.