##plugins.themes.bootstrap3.article.main##

ڕه‌وه‌ند اسماعیل ره‌سول نه‌وزاد خالید رؤوف

پوختە

شارستانى ئیسلامى لەسەر بنەماى کۆکردنەوەى هێزى ئیمان و باوەڕ و خۆشەویستى زانست دامەزراوە، ئەم شارستانیەتە سودى زۆرى لەشارستانیەتيەکانى پێش خۆى وەرگرت وەک (هیندى و چینى و یونانى...هتد)، بەتایبەتى لەبوارى زانستە جیاوازەکانى وەک (بیرکارى و کیمیا و فیزیا و میکانیک و گەردونناسى...هتد) ، بۆیە پەرەى بەم زانستانەدا و داهێنانى گەورەى تێداکردن و گەیاندنیە لوتکە، هەروەها شارستانیەتیەکانى دواى خۆشى سودى گەورەیان لەشارستانى ئیسلامى وەرگرت. شارستانى ئیسلامى، شارستانیەتیەکى گشتگیرە و تەواوى گەلانى ناو شارستانیەتەکە بەژدار بوون لەبنیاتنانى، کوردیش وەک یەکێک لەگەلانى موسڵمان ڕۆڵێکى بەرچاویان هەبووە، لەناو ئەم شارستانیە، هەردوو زانا (ئیسماعیل جەزیرى و زەینەدین ئامەدى)ڕۆڵێکى گەورە و داهێنان کارانایان یان هەبووە لەشارستانى ئیسلامیدا، بەتایبەتیش لەزانستى میکانیکدا، کار و داهێنانەکانى ئەم دوو زانایە خزمەتى زۆریان بەڕەوتى گەشەسەندنى شارستانیەت و زانستى میکانیکیان کردووە، هەروەها خزمەتى گەورەى مرۆڤایەتیان کردووە، کە تا ئەمڕۆش کارەکانیان جێگەى گرنگى توێژەران و زانایانى ئەو بوارەن، ئەوەى جێگەى تێبینیە لەناو کوردا کەمترین نوسین و لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە، هیوادارین ئەم کارە بچوکەى ئێمە ببێتە هەوێنى کارى فراوان و گشتگیر لەسەر ئەم دوو زانایە. 

##plugins.generic.usageStats.downloads##

##plugins.generic.usageStats.noStats##

##plugins.themes.bootstrap3.article.details##

بەش
Research Articles

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

توێژینەوە هاوشێوەکان

<< < 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 > >> 

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.