كاریگه‌ری تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستاندا سناپچات به نموونه
Hauptsächlicher Artikelinhalt
Abstract
ڕۆڵ و كاریگه‌ری تۆرە كۆمەڵاتییەكان لەسەر تەواوی سێكتەرەكانی ژیان بە تایبەت جەماوەر و كاركردنە سەر ڕا جیاوازەكان هەڵبەت بۆ هەموو پرس و بابەتە جۆراوجۆرەكانی ناو كۆمەڵگا، لە سەردەمی دیجیتاڵ میدیادا تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان کە زادەی شۆڕشی تەکنەلۆژیان، بوونەتە پلاتفۆرمیکی بەهەند وەرگیراوی هەموو دامەزراوەکانی دونیا، بە جۆرێک خاوەنی پێشکەوتوترین دامەزراوە وکۆمپانیا میدیایی و نامیدیاییەکانیش چەندە بەهێز بن، بەڵام وەک پێداویستی تەکنەلۆژیای سەردەم مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن. بێگومان لەپاڵ میدیادا پلاتفۆڕمە دیجیتاڵییەکان پانتاییەکیان بۆ په‌یوه‌ندیكردن تەرخان کردووە. هەر بۆیە لە روانگە راگه‌یاندنه‌وه ئەم توێژینەوەیە تیشک دەخاتە سەر ئەو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه و به‌تایبه‌تیتر سناپ چات بە ناونیشانی (كاریگه‌ری تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستاندا، سناپچات به نموونه).
گرنگی ئەم توێژینەوەیە لەوەدایە، بۆ شرۆڤەكردنی پەیوەندی نێوان تۆڕە كۆمەڵاتییەكان و هەوڵێكی ئەكادیمی زانستییە بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی لە ڕێگای ئەو تۆڕانەوە، هاوكات ئەم توێژینەوەیە لە جۆری وەسفیی شیكارییه، توێژەر بە مەبەستی بەدیهێنانی داتا و زانیاری ورد و پێویست سەبارەت بە بابەتی توێژینەوە، میتۆدی ڕووپێوی بەكارهێناوە، كۆمەڵگای ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە ئافره‌تانی شاری ئاكرێ سامپڵی توێژینەوەكەن، كە نموونەی (108) كه‌س لە هەردوو ڕەگەزی مێ وەرگیراون، لە ماوەی15/1/2023) تاكو(30/6/2023) فۆڕمەكان دابەش كراون و كۆكراونەتەوە.
كلیله وشهییهكان: كاریگه‌ر، تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئافره‌تان، هه‌رێمی كوردستان، سناپچات